fbpx
Shadow Shadow

هەسەدە چەند هێرشێکی تورکیاى تێکشکاند “دوو گوندى کۆنتڕۆڵکردەوە”

22:57 سێ شه‌ممه‌ 05 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد –

 

لەناوچەکانی سەرێکانی و گرێ سپی شەڕی توند لەنێوان شەڕڤانان و چەکدارانی تورکیا ڕوویدا و هەسەدەش دوو گوندی لە گرێ سپی کۆنتڕۆڵکردەوە.

.

ئەمرۆ، سێشەممە، 5ی تشرینی دووەمی 2019، لەڕۆژئاوای کوردستان شەڕ و پێکدادان لەنێوان شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە و سەربازان و چەکدارانی سەر بەتورکیا لەچەند ناوچەیەکی ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوام بوو.

.

ئاژانسی هاوارنیوزی نزیک لە یەپەگە بڵاویکردەوە “ئەمڕۆ لە گوندی شرکراکی سەر بە سەرێکانی لە هەرێمی فورات پێکدادان ڕویداوە و شەڕڤانان هەردوو گوندی مەسعودیە و کەنتەریان لە چەکدارانی سەر بەتورکیا پاککردووەتەوە و هەردوو گوندەکەیان کۆنتڕۆڵکردووەتەوە”.

.

ئاماژەی بەوەشداوە “هەر ئەمڕۆ چەکدارانی سەر بە تورکیاوە هێرشیان کردووەتەوە سەر گوندی بیر عیسا و واقیعەیان لە ڕۆژهەڵاتی سەرێکانی لەسەر ڕێگای نێودەوڵەتی M4 و شەڕڤانان بەتوندی ڕوبەڕویان بونەتەوە و هێرشەکەیان تێکشکاندوە، لەو پێکدادانەشدا هەشت چەکداری سەر بە تورکیا کوژران”.

.

ئاژانسەکە باسی لەوەشکردووە، شەڕڤانان هێرشێکی دیکەی سوپای تورکیا چەکدارەکانیان لە گوندی تەل وەردی سەر بە ناحیەی زرکانی حەسەکە تێکشکاندوە،هەروەها دەستیان گرتووە بەسەر زریپۆشێکی تورکیدا لەجۆری “BMB” و تێکیانشکاندووە و پاشەکەشە بە هێرشەکە کراوە.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل