fbpx
Shadow Shadow

ڤیدیۆ؛ ژنە دەستگیرکراوەکانى داعش لە کەمپى هۆل هەوڵى هەڵهاتن دەدەن

16:16 هه‌ینی 11 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

لەگەڵ بەردەوامى هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان، کەمپى هۆل لەدەوروبەرى حەسەکە دۆخێکى ئاڵۆز بەخۆوە دەبینێت و ژنانى دەستگیرکراوى داعش هەوڵى هەڵهاتن دەدەن.

.

بەپێی گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) بڵاویانکردووەتەوە، دەردەکەوێت ژنانى دەستگیرکراوى داعش هەوڵى نانەوەى پشێویی و هەڵهاتن دەدەن لەو کەمپە، کە لەژێر کۆنتڕۆڵى هەسەدەدایە.

.

هاوکات چەند سەرچاوەیەکى هەسەدە بە ئاژانسى سپۆتنیکى ڕوسیان ڕاگەیاندووە، ئەو دەستگیرکراوانە هەوڵدەدەن کەمى پاسەوانەکان بقۆزنەوە بۆ دروستکردنى پشێویى و هەڵهاتنیان، دواى ئەوەى بەهۆى هێرشەکەى تورکیاوە بەشێک لە پاسەوانەکان گوێزراونەتەوە بۆ بەرەکانى شەڕ.

.

کەمپى هۆل دەکەوێتە سنورى پارێزگاى حەسەکە و 10 کیلۆمەتر لە سنورى سوریا و عێراقەوە دوورە.

.

ماوەى سێ ڕۆژە سوپاى تورکیا هێرشێکى بەرفراوانى بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان دەستپێکردووە و هێزەکانى هەسەدەش رووبەڕووى بوونەتەوە، تا ئێستاش شەڕ و پێکدادانى سەخت بەردەوامە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل