fbpx
Shadow Shadow

ڤیدیۆ؛ چاڵێک ئۆتۆمبێل و سەرنشینەکانى قوتدەدات

18:36 هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

ژنێک و کچەکەى لە ڕوداوێکى کارەساتبار بەشێوەیەکى سەرسوڕهێنەر ڕزگاریان بوو، کاتێک بە ئۆتۆمبێلەکەیانەوە کەوتنە ناو چاڵێکى گەورەوە کە لەسەر شەقامێکى ویلایەتى دیوگراندى دوسول لە باشورى بەرازیل دروستببوو.

.

کاتێک ژنەکە سەرقاڵى لێخوڕینى ئۆتۆمبێلەکەى بوو لى شارى فلوریس دا کونها، توشى شۆک بوو کە بینى چاڵێکى گەورە لەسەر شەقامەکە دروستبووە، بەڵام کاتى پێویستى لەبەردەستدا نەبوو بۆ ئەوەى ئۆتۆمبێلەکەى بوەستێنێت تا نەکەوێتە چاڵەکەوە.

.

چاڵەکە بەهۆى ئۆتۆمبێلێکى بارهەڵگرەوە کە بەو شەقامەدا تێپەڕى دروستبوو، چەند ساتێک پێش گەیشتنى ئۆتۆمبێلى ژنەکە بە شوێنەکە، ئەوەش بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییەى کە کامێراى چاودێرى تۆماریکردووە.

ژنەکە تەمەنى 34 ساڵە و کچەکەشى تەمەنى 12 ساڵە، بەهۆى ڕووداوەکەوە بەسوکى برینداربوون.

.

شەقامەکە نزیکەى پێنج ساڵ لەمەوبەر دروستکراوە، بەرپرسانى ئەو ویلایەتە پێیانوایە هۆکارى داڕوخانى ئەو بەشەى شەقامەکە بەهۆى زۆرى کێشى بارهەڵگرەکەوە بووە.

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل