fbpx
Shadow Shadow

ڤیدیۆ؛ پەرلەمانتارانى لوبنان بە ماتۆڕ لەدەست خۆپیشاندەران هەڵدێن و دەچن بۆ کۆبوونەوەى پەرلەمان

16:03 سێ شه‌ممه‌ 19 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

ژمارەیەک پەرلەمانتارى لوبنان رێگەى جیاوازیان گرتەبەر تا خۆیان بگەیەننە بیناى پەرلەمانى وڵاتەکەیان بۆ ئامادەبوون لەکۆبوونەوەى پەرلەمان، دواى ئەوەى خۆپیشاندەران سەرجەم ئەو ڕێگایانەیان داخست کە دەچوو بەرەو بیناى پەرلەمان.

.

بەهۆى فشارى خۆپیشاندەران و گرتنى ڕێگاکانەوە لە ناوەڕاستى بەیروتى پایتەخت، پەرلەمان ناچاربوو کۆبوونەوەکەى دوابخات.

.

پێش دواخستنى کۆبوونەوەکە، ژمارەیەک پەرلەمانتار هەوڵیاندا خۆیان بگەیەننە بیناى پەرلەمان، بەڵام هیچ ڕێگەیەکیان نەبوو، بۆیە هەوڵیاندا بەرێگەى دیکە خۆیان بگەیەننە بیناى پەرلەمان.

.

گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە دەریدەخات پەرلەمانتارێک لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە دەوروبەرى گیراوە و مشتومڕى لەگەڵدا دەکەن، پێش ئەوەى پەرلەمانتارەکە شوێنەکە جێبهێڵێت، کاتێک خۆپیشاندەران هاواریاندەکرد.

.

هەروەها ڤیدیۆیەکى دیکە، عەلى عەمار پەرلەمانتارى حزبوڵا نیشاندەدات، کە لەڕێگەى ماتۆڕێکى بچوکەوە دەچێت بەرەو پەرلەمان.

چەند پەرلەمانتارێکى دیکەش هەوڵیاندا بە ئۆتۆمبیل خۆیان بگەیەننە پەرلەمان و تەنانەت هەوڵیاندا خۆیان بە خۆپیشاندەراندا بکێشن، بەڵام خۆپیشاندەران ڕێگەیان پێنادەن.

خۆپیشاندانەکانى لوبنان پێیانناوەتە مانگى دووەمەوە و قەیرانى سیاسی ئەو وڵاتەش بەردەوامە، هیچ هەنگاوێکیش نەنراوە بۆ دیاریکردنى سەرۆکێکى نوێ بۆ حکومەت، لەدواى دەستلەکارکێشانەوەى سەعد حەریرى لە کۆتایی مانگى ڕابردوودا وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ داواى خۆپیشاندەران.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل