fbpx
Shadow Shadow

ڤیدیۆ؛ پێشکەشکارێکى ئێن ئاڕ تى دوو لە پەخشى ڕاستەوخۆدا “جەڵتە لێیدا”

19:17 دوو شه‌ممه‌ 23 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

پێشکەشکارێکى کەناڵى ئێن ئاڕ تى دوو لەکاتى پێشکەشکردنى بەرنامەیەکى ڕاستەوخۆدا جەڵتە لێیدا و بەپەلە گوێزرایەوە بۆ نەخۆشخانە.

.

کەناڵى ئێن ئاڕ تى بڵاویکردەوە، هاودەم مەحمود بێژەرى بەرنامەى ئێن ئاڕ تى دوو کافێ، ئێوارەى ئەمڕۆ لەکاتى پێشکەشکردنى بەرنامەکەیدا جەڵتەى دڵ لێیداوە.

.

بەپێی گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە کەناڵەکە بڵاویکردووەتەوە، ئەو پێشکەشکارە دەردەکەوێت کە دەیەوێت پرسیار لە میوانى بەرنامەکەى بکات، بەڵام ناتوانێت پرسیارەکەى بکات و هەردوو دەستى بە دەموچاوییەوە دەگرێت.

.

بەپێی کەناڵەکە، هاودەم مەحمود ڕەوانەى نەخۆشخانە کراوە و دەرکەوتووە کە توشى جەڵتەى دڵ بووە و لەژێر چاودێرى پزیشکیدایە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل