fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ڤیدیۆ؛ وتەبێژی فەرماندەى هێزە چەکدارەکانی عێراق لە بەرنامەیەکدا توڕە دەبێت و دەکشێتەوە

22:12 دوو شه‌ممه‌ 20 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانى عێراق وەڵامی پرسیارێکی پێشکەشکاری بەرنامەیەکی کەناڵی دیجلەى عێراقی نەدایەوە لەبارەى کوشتنی خۆپیشاندەران و بەرنامەکەى بەجێهێشت.

.

هەر لە سەرەتاوە بەرنامەکە بە “گەرمی” دەستیپێکرد، پێشکەشکار چەندین پرسیاری لە عەبدولکەریم خەڵەف، وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکان کرد لەبارەى دەستگیرکردنی و ڕفاندن و کوشتنی خۆپیشاندەران کە هێزە ئەمنییەکان ئەنجامیان داوە، هاوکات باسی کوژرانی ڕۆژنامەنوسێکی کرد کە ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی گەیلانی لە بەغدا کوژرا.

.

عەبدولکەریم خەڵەف ڕەتیکردەوە کە خۆپیشاندەران ڕوبەڕووی “توندوتیژی” بووبنەوە و وتی کە هەموو ئەوانە ڕێکاری ئەمنی بوون.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل