fbpx
Shadow Shadow

ئۆزێل ڕادەکات و یاریزانێکی هاوڕێی بەرپرچییان دەداتەوە

ڤیدیۆ؛ لە لەندەن بە چەقۆ هێرشکرایەسەر مەسعود ئۆزێل

16:47 هه‌ینی 26 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

لە لەندەن دوو کەس بە جەقۆ هێرش دەکەنەسەر مەسعود ئۆزێلی یاریزانی بە ڕەگەز تورکی یانەی ئەرسناڵ و لە ئەنجامدا ئۆزێل ڕادەکات و یاریزانێکی هاوڕێی بەرپرچی هێرشکارەکان دەداتەوە.

.

به‌پێی هەواڵی میدیاکانی بەڕیتانیا، دوو كه‌سی ماتۆڕسكیلسوار له‌ ناوچه‌ی گۆڵده‌رزگرین له‌ باكووری له‌نده‌ن، بە چەقۆ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر مەسعود ئۆزێل، بەڵام خێرا سواری ئۆتۆمبێلەکەی بووە و ڕایکردووە.

.

له‌ تۆمارێکی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت، مه‌سعود ئۆزیل ده‌رگای ئۆتۆمبێلەکەی داده‌خات و ده‌جووڵێت و یاریرانی هاوڕێی سیاد كۆڵاسیناچ، ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ و هه‌وڵده‌دا به‌گژی هێرشكاره‌كاندا بچێته‌وه‌.

.

میدیاکانی بەڕیتانیا ئاماژەیان بەوەشکردووە، پاش ئه‌وه‌ ئۆزیل ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌ ناوه‌ڕاستی شه‌قامه‌كه‌دا جێده‌هێڵێت و داوای هاوكاریی له‌ چێشتخانه‌یه‌كی توركی له‌و نزیكانه‌ ده‌كات، بەڵام تا کارمەندەکان دێنە دەرەوە، هێرشكاره‌كان كه‌ ده‌موچاویان شاردراوه‌ته‌وه‌، له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ هه‌ڵدێن.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل