fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ڤیدیۆ؛ فڕۆکەیەکی دیکەی ئێرانی کەوتە خوارەوە

10:22 دوو شه‌ممه‌ 27 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

فڕۆکەیەکى گەشتیاریى ئێرانى لەشارى ماهشەهری ئەو وڵاتە کەوتەخوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنکەوتەوە و سەرجەم سەرنشینیەکانى ڕزگاریان بوو، میدیاکانیش ئەوە بە “موعجیزە” ناودەبەن.

.

ئاژانسی هەواڵی (بی بی سی) فارسی بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکى هێڵى گەشتیارى کاسپین کە لە تارانەوە بەرەو شارى ماهشەهر فڕیوە، نەیتوانیوە بگاتە فڕۆکەخانەى شارەکە و بەهۆى کێشەى تەکنیکیەوە لەبەندەرى ماهشەهر کەوتووەتە خوارەوە.

.

بەرپرسانى پارێزگاکە دەڵێن، سەرجەم سەرنشینیەکانى فڕۆکەکە کە ژمارەیان 135 کەس بووە سەلامەتن و زیانى گیانى لێنەکەوتووەتەوە.

.

بەگوێرەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (دووشەممە) تۆمارکراوە و تیایدا سەرنشینیەکان لە فڕۆکە تێكشکاوەکە دادەبەزن و سەرجەمیان سەلامەتن، میدیاکانیش ئەوەیان بە سەرسوڕهێنەر و “موعجیزە” ناوبردووە.

.

بەڕێوەبەرى گشتى پەیوەندییەکانى شارى ماهشەهر ڕایگەیاند، تیمێکی شارەزا چوونەتە سەر ڕوداوەکە بۆ هەڵسەنگاندنى هۆکاری کەوتنە خوارەوەى فڕۆکەکە و زیانەکانى.

.

بەگوێرەى هەواڵێکى ئاژانسی “سەدا و سیما”ش، کێشە لە تایەى فڕۆکەکەدا دروست بووە، بۆیە گرفتى تەکنیکى بۆ دروست بووە و نەیتوانیوە بگاتە فڕۆکەخانەکە.

.

میدیاکانی ئێران ئەوەشیان بڵاوکردووەتەوە، هەر دوێنێ فڕۆکەیەکى نەفەرهەڵگر لە گڕگانەوە بەرەو تاران کەوتەڕێ، بەڵام لەکاتى فڕین دوچارى کێشەى تەکنیکى بویەوە و ناچار بەرەو فڕۆکەخانەکە گەڕایەوە.

.

هاوکات، ڕۆژى شەممەى ڕابردووش، فڕۆکەیەکى هێڵى تاران ئیرانتۆر لە تارانەوە بۆ ئەستەنبۆل فڕى، بەڵام بەهۆى کێشەى تەکنیکیەوە نەیتوانى گەشتەکە تەواو بکات و بە ناچارى لەفڕۆکەخانەى میهر ئاباد نیشتەوە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل