fbpx
Shadow Shadow

ڤیدیۆ؛ خۆپیشاندەران لە چیلى بە لیزەر فڕۆکەیەکی هێزەکانی پۆلیس دەخەنە خوارەوە

18:50 دوو شه‌ممه‌ 18 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

خۆپیشاندەرانی شارێکی چیلی بە لیزەر، فڕۆکەیەکی هێزەکانی پۆلیسی ولاتەکەیان خستەخوارەوە.

,

بەپێی گرتەیەکى ڤیدیۆ کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، لە خۆپیشاندانەکانی چیلی لە ئەمریکای باشور ڕوداوێکی سەیر ڕویداوە، ئەویش خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی پۆلیسە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە.

,

وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، کاتێک خۆپیشاندەران لە مەیدانێکی ناوەندی شارەکەیان خۆپیشاندانیان کردووە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی پۆلیس بە سەریاندا سوڕاوەتەوە، سەدان خۆپیشاندەریش پێکەوە لیزەریان ئاڕاستەی فڕۆکەکە کردووە بەوهۆیەوە خستویانەتە خوارەوە.

,

کریستۆڤەر ولیامز، کە خاوەنی کۆمپانیایەکی جێبەجێکاری تەکنەلۆژیە لە بوارى فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بە ڕۆژنامەی دەیلى مەیلی بەڕیتانی ڕاگەیاندووە: “ژمارەیەکی زۆر لیزەر ئاڕاستەی فڕۆکەکە کراون، بۆیە ئەو کەسەی کە هەڵسوڕێنەری فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە بوە، بەهۆی کاریگەری لیزەرەکانەوە نەیتوانیوە کۆنتڕۆڵی بکات، بەوهۆیەشەوە کەوتوەتە خوارەوە”.

,

ولیامز ئاماژەی بەوەشکردووە، پێدەچێت تیشیکى لیزەرەکانیش بەر شوێنێکى فڕۆکەکە کەوتبێت و لەکارى خستبێت.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل