fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ڤیدیۆ؛ حکومەتی چین تووشبووانی کۆرۆنا بەزۆر لە ماڵەکانیان دەهێنێتنە دەرەوە

22:49 شه‌ممه‌ 08 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

 

تیمە تەندروستییەکانی شاری ووهان لە وڵاتی چین، تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەزۆر لە ماڵەکانیان دەبەنە دەرەوە و بەرەو شوێنی ڕاگرتنی زۆرە ملێیان ڕاپێچ دەکەن.

،

ماڵپەڕی ده‌یلی مەیلی به‌ڕیتانی گرته‌ ڤیدۆییەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا ئەوە دەردەخات، تیمە تەندروستییەکانی شاری ووهانی چین ماڵ بە ماڵ پشکنین بۆ هاوڵاتییان دەکەن و ئەوانەشی تووشی ڤایرۆسەکە بوون بەزۆر لە ماڵەکانیان دەیانهێننە دەرەوە و بەرەو نەخۆشخانە و شوێنی ڕاگرتنی زۆرە ملێیان ڕاپێچ دەکەن.

 

،

لە کۆتایی ساڵی ڕابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی چین بە تایبەتی لە شاری ووهان سەریهەڵدا، لە ئێستادا نەخۆشییەکە لە چەندین وڵاتێ جیهان بوونی هەیە، ئەو پزیشکە چینییەشی کە ڤایرۆسەکەی دۆزییەوە، بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسەکە گیانی لەدەستدا.

،

بە گوێرەی دوایین ئاماری ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا 34 هەزاری  تێپەڕاندووە 725 کەسیش بەهۆی  تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکەو گیانیان لەدەستداوە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل