Shadow Shadow

بەوهۆیەوە وازى لە وتارى هەینى هێنا

ڤیدیۆ؛ توڕەبوونى موقتەدا سەدر لەکاتى وتارى هەینیدا

21:45 هه‌ینی 07 حوزه‌یران 2019

ناس کورد-

بەهۆی هەندێک هۆکارەوە چیتر موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لەگەڵ خەڵکیدا بەشداری نوێژی هەینی ناکات و کەسێکی نزیکیش لە سەدر ئەو هۆکارانە ئاشکرادەکات، بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆییش قسەکانی ئەو کەسە دەسەلمێنن.

.
ساڵح محەمەد عێراقی، کە کەسێکی نزیک لە موقتەدا سەدرە، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە: “موقتەدا سەدر بڕیاریداوە چیتر ئامادەی نوێژی هەینی نەبێت، بەهۆی ئامادەبوونی خەڵک لە نوێژەکەدا لەپێناو سەدڕ نەک لەپێناو نوێژ، هەروەها زۆری گرتنی وێنەی سێڵفی لەکاتی وتارەکە و پشتگوێخستنی وتارخوێنەکە و تەماشاکردنی سەدر و وێنەگرتنی بێ رەزامەندی خۆی، هۆکارى دیکەى بڕیارەکەى موقتەدا سەدرن، کە بەوهۆیانەوە بڕیاریداوە چیتر ئامادەی نوێژی هەینی نەبێت”.

.

ساڵح محەممەد عێراقی ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان ئەوەیە، لە مزگەوتی کووفە لە کاتی ئامادەبوونی سەدر لەناو خەڵکدا یان دوای رۆیشتنی، هەندێک کەس شوێنەکە پیرۆزدەکەن و مینبەرەکە ماچدەکەن، کە ئەوەش دەبێتە هۆی گواستنەوەی وێنەیەکی ناشارستانی و نادروست.
.

ئەمە لەکاتێکدایە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی سەدر بڵاوکراوەتەوە، کە تێیدا لەکاتی خوێندنەوەی وتارێکدا، هاوڵاتییان وادەزانن سەدر دۆعا دەکات و هەمووان لەدوایەوە هاوار دەکەن “ئامین” سەدریش بە توڕەییەوە دەڵێت: “ئەوە وتارە، نەک دۆعا”.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل