fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ڤیدیۆ؛ “بۆ تۆڵەکردنەوەی خۆی بەسەر دەموچاوی دوو کچدا دەکۆکێت و بە کۆرۆنا دەیانترسێنێت”

20:59 هه‌ینی 31 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

لەیەکێک لەنەخۆشخانەکانى شارى ووهانى چین، هاوڵاتیەک بۆ ترساندنی دوو کارمەندی نەخۆشخانەکە کە باسیان لەکەمی دەرمان کردووە بەئەنقەست دەکۆکێتە سەر دەموچاویان و کارمەندەکانیش ڕادەکەن.

،

میدیاکانى چین گرتەیەکى ڤیدیۆییان بڵاوکردەوە کە تێدا بەدەردەکەوێت، دوو هاوڵاتى ئەو وڵاتە ڕوو لەنەخۆشخانەیەکى شارى ووهان دەکەن، ئەو شارەى کە بۆ یەکەمجار ڤایرۆسەکەى تێدا بڵاوبویەوە،  بەهۆى ئەوەى چەند ڕۆژێکە تاى لەشیان بەرزبووەتەوە بۆ 39 پلە، کاتێک دەچنە ناو هۆڵى نەخۆشخانەکەوە ڕوداوێکى سەیر لەگەڵ کارمەندانى ئەو بەشەدا ئەنقەست دروست دەکەن.

،

لەگرتە ڤیدیۆیەکەدا ئەوە دەردەکەوێت یەکێک لەنەخۆشخەکان کە پیاوە قسە لەگەڵ کارمەندى پێشوازیکەرى نەخۆشخانەکەدا دەکات و دواتر کتوپڕ کەمامەکەى دادەکەنێت و بەرەو ڕووى کارمەندەکە دەکوکێت ،خێرا هەردوو کارمەندە ئافرەتەکەش هەڵدەستن و ڕادەکەن و لەشوێنى ڕوداوەکە دوردەکەونەوە و لەو ڕوداوەش توڕە دەبن و دواتر دەگەڕێنەوە شوێنى کارەکەیان.

،

میدیاکانى چین لەسەر زارى سەرچاوەیەکى ئاگادار لە ڕوداوەکە ئەوەیان بڵاو کردووەتەوە، هۆکارى نواندنى ئەو ڕەفتارە لەلایەن ئەو نەخۆشەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کاتێک باس لەکەمى داودەرمان لەنەخۆشخانەکەدا کراوە بەو پەناى برودووەتە بەر نواندنى ئەو ڕەفتارە و بەوە تۆڵەى کردووەتەوە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل