fbpx
Shadow Shadow

ڤیدیۆ؛ به‌هۆى گرانكردنى نرخى به‌نزینه‌وه‌ چه‌ند به‌نزینخانه‌یه‌ك له ‌ئێران سوتێندران

16:08 هه‌ینی 15 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بەهۆى گرانکردنى نرخى بەنزینەوە، لە چەند شاڕێکى ئێران هاوڵاتییان ئاگریان لە چەند بەنزینخانەیەک بەردا، کاربەدەستانیش ڕەتى دەکەنەوە.

,

پاش ئه‌وه‌ى حكومه‌تى ئێران بڕیاریدا ڕێژه‌ى به‌نزینى مانگانه‌ كه‌م بكاته‌وه‌ و نرخى یەک لیتر بەنزینى نۆرماڵ له‌ هەزار و 500 تمەنەوە بەرزکراوەتەوە بۆ سێ هه‌زار تمه‌ن، لەگەڵ زیادکردنى نرخى جۆرەکانى دیکەى بەنزین، ئەوەش ناڕه‌زایه‌تى زۆرى خه‌ڵكى لێكه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیە‌وه‌ له ‌چه‌ند شارێكى ئەو وڵاتە هاوڵاتییان چه‌ند به‌نزینخانه‌یه‌كیان سوتاند.

,

وێڕاى ئەوەى بە بەڵگەى ڤیدیۆیی سوتانى بەنزینخانەکان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، بەڵام به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌میدیاى وڵاته‌كه‌یان ڕاگه‌یاندووه‌، هیچ ڕوداوێكى ئاگرتێبه‌ردانى به‌نزینخانه‌كان ڕویاننه‌داوه‌ و ئه‌وه‌ى بڵاوده‌كرێته‌وه‌ بۆ سوكایه‌تیكردنە به ‌خه‌ڵكی‌ و دروستكردنى دڵه‌ڕاوكێیه‌.

,

چالاكوانانى ئێران له ‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ گرته‌ى ڤیدیۆى ناڕه‌زایه‌تى و ساتى سوتاندنى به‌نزینخانه‌كانیان بڵاوكردوەتەوە، یه‌كێك لەو ‌چالاكوانانە له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى گرته‌یەکەى ڤیدیۆنوسیویەتى: “ئه‌وه‌ش ده‌رئه‌نجامى گرانكردنى به‌نزین له ‌شارى ئه‌هواز”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل