Shadow Shadow

ڤیدیۆ؛هێرشکردنە سەر گەشتیارێکى هەرێمى کوردستان لە تورکیا

09:50 هه‌ینی 19 ته‌موز 2019

ناس کورد-

 

به‌هۆى ملپێچێكه‌وه‌ كه‌ ئاڵاى كوردستانى له‌سه‌ر نەخشێنراوە و گەشتیارێکى هەرێمى کوردستان ویستوویەتى وێنەى پێوە بگرێت‌، لەلایەن چەند تورکێکەوە په‌لامارى گه‌شتیارەکە ده‌درێت و تەنانەت‌ پۆلیسى شوێنه‌كه‌ش به‌شدار ده‌بێت له‌لێدان و په‌لاماردانى گه‌شتیاره‌ كوردەکە.

.

 

بەگوێرەى گرته‌یه‌كى ڤیدیۆى كه‌ له‌تۆڕە‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو بووه‌ته‌وه‌، هاوڵاتیه‌كى كوردى هەرێمى کوردستان به‌مه‌به‌ستى گه‌شتیارى ده‌چێته‌ ناوچه‌ى گه‌شتیارى ترابزۆنى توركیا و ملپێچێكى له‌ملدایه‌ كه‌ ئاڵاى كوردستانى له‌سه‌ر نه‌خشێنراوه‌ و ده‌یه‌وێت وێنەى پێوە بگرێت‌، له‌لایه‌ن هاوڵاتیه‌كى توركەوە‌ په‌لامار ده‌درێت و ئاڵاكه‌ى له‌مل ده‌كرێته‌وه‌ و دواتر چه‌ند هاوڵاتیه‌كى ترى تورك لێى كۆده‌بنه‌وه‌ و په‌لامارى ده‌ده‌ده‌ن و  لێى ده‌ده‌ن.

 

.

هه‌ر به‌پێى گرته‌ ڤیدیۆكه لەکاتى گەیشتنى پۆلیس بەشوێنى رووداوەکە، پۆلیسەکانیش به‌شدار ده‌بن له‌په‌لامار و لێدانى هاوڵاتییه‌ كورده‌كه‌ و ده‌ستده‌كەن به‌ته‌قەكردن، له‌دیمه‌كه‌نه‌دا دیار نییه‌ كێ به‌هانا و هاوارى ئه‌و گه‌شتیاره‌ كوردەوه ‌چووە كه‌ ته‌نها تاوانه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه‌ ئاڵایه‌كى كوردى له‌مل كردووه‌.

.

 

شارى ترابزۆنى توركیا، ناوچه‌یه‌كى گه‌شتیارییه‌ و ده‌كه‌وێته‌ باكورى خۆرهه‌ڵاتى ده‌ریاى ڕە‌شه‌وه‌ و دانیشتوانەکەى لە تورك و یۆنانى و به‌نتیۆنه‌كان، پێکهاتوون.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل