fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ڤایرۆسی كۆرۆنا جگه‌ له‌ توشبووان پزیشك و كادره‌ ته‌ندروستییه‌كانیش ده‌كوژێت

14:07 هه‌ینی 14 شوبات 2020
article image

ناس كورد-

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چین راگه‌یه‌ندراوێكی نوێی له‌باره‌ی ژماره‌ی توشبووان و گیانله‌ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ به‌شێك له‌ قوربانییه‌كان له‌ناو خودی كه‌رتی ته‌ندروستیدایه‌.

.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌ته‌كه‌ “به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ هه‌تا ئێستا شه‌ش كه‌س له‌ تیمی كادرانی پزیشكی ئه‌و وڵاته‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌”.

.

هاوكات راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ رونیده‌كاته‌وه‌، له‌ساته‌وه‌ختی ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ هه‌تا ئێستا، نزیكه‌ی 1715 كه‌س له‌ تیمی كادرانی پزیشكی وڵاتی چین توشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون.

.

پێشتر لیژنه‌ی ته‌ندروستی هه‌رێمی هۆبی له‌ وڵاتی چین ئامارێكی نوێی له‌باره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ راگه‌یاند و ئاشكرای كرد “ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی كۆرۆناوه‌ له‌ هه‌رێمی ناوبراو كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوه‌ندی وڵاتی چین له‌ یه‌ك رۆژدا 121 حاڵه‌ت بووه‌”.

.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات له‌هه‌رێمی هۆبی 4823 حاڵه‌تی نوێی توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوه‌ و به‌وه‌ش كۆی ژماره‌ی توشبووان به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ ته‌نها له‌و هه‌رێمه‌دا بۆ نزیكه‌ی 52 هه‌زار كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل