fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

دەستگير بكرێن ڕادەستى كۆرياى باكور دەكرێنەوە

ڤايرۆسى كۆرۆنا ژیانی ئۆپۆزسيۆنەكانى كۆرياى باكور لەچين دەخاتە مەترسيەوە

22:19 یه‌ك شه‌ممه‌ 15 ئادار 2020
article image

ناس كورد-

بەهۆى ڕێوشوێنەكانى دژى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لەناوخۆى چين و تەنانەت كۆرياى باكوريش ئۆپۆزسيۆنەكانى كۆرياى باكور كە لە چين دەژين لەترسى ئاشكرابونيان ئەو وڵاتە جێدەهێڵن و دەيانيان توانيويانە هەڵبێن لەو وڵاتە دەربازيان بێت.

.

بەپێى ڕاپۆرتێكى ڕۆژنامەى “فاينانشياڵ تايمز”ى ئەمريكى، دەيان ژن و منداڵى كۆرياى باكور توانيويانە لە چين هەڵبێن ئەوەش دواى ئەوەى كە ناوچەيەكى فراوان بەهۆى ڕێوشوێنەكانى هەردوو حكومەتى پەكين و پيۆنگ يانگ بۆ ڕوبەڕوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا داخران.

.

ڕۆژنامەكە ئاماژەى بەوەداوە، بەهۆى ڤايرۆسەكەوە سنورەكانى نێوان هەردوو وڵات كە 1420 كيلۆمەترە زۆر بەباشى داخراون و چەندين ڕێوشوێن و كۆت و بەند گيراونەتە بەر لەناوخۆى هەردوو وڵات.

.

تائێستا هيچ داتايەكى فەرمى بۆ ژمارەى ئەو هاووڵاتيانەى كۆرياى باكور نييە كە هەڵاتون بۆ چين و خۆيان شاردوەتەوە، بەڵام بەپێى داتا نافەرميەكيان 50 بۆ 200 هەزار كەس دەبن كە زۆرينەيان ژن و منداڵن، هەروەها ئەو ژنانە ناچار بە هاوسەرگيرى دەكرێن ياخود بازرگانى سێكسيان پێدەكرێت ياخود وەك خزمەتكار بەكاردەهێنرێن.

.

چەند سەرچاوەيەك كە ئاگادارى بارودۆخەكەن ئاماژەيان بەوەداوە، كۆتا گروپ كە لە چين هەڵاتون 20 پەنابەى بوون كه‌ لەلايەن پياوێكى ئايينيەوە دەپارێزران، بەڵام لەو وڵاتە هەڵاتون و ڕويانكردوەتە ناوچەيەكى تر لە باشورى خۆرهەڵاتى ئاسيا، بە گروپى جياجيا لەچەند ڕۆژى ڕابردودا گەيشتون.

.

يەكێك لەو كەسانەى كە لە ڕزگاركردنى هاوڵاتيانى كۆرياى باكور بەشدارى كردوە دەڵێت، داخستنى سەرجەم سنورەكان لەلايەن كۆرياى باكورەوە واتاى ئەوە نييە كە چين دەوەستێت لە دەستگيركردنى كۆريەكان، لەئێستادا پارێزراو نين و پێويستيان بەوە هەيە ڕێوشوێنى پێويست بۆ پاراستنيان بگيرێتەبەر.

.

سەرچاوەكە شوێنى ئەو كۆريانەى ئاشكرا نەكردوە كە هەڵاتون بۆى ئەوەش لەبەر هۆكارى ئەمنى و پاراستنيان، بەڵام ئاماژەى بەوەدا كە ڕێكخراوێك بەناوى “ڕێكخراوى هاوكارى بۆ كۆريا” سەرپەرشتى هەڵاتنيان لە چين دەكات كە ڕێكخراوێكى چالاكى مەسيحيە و هاوكارى ئۆپۆزسيۆنەكانى كۆرياى باكور دەكات كە زۆرينەيان ژن و منداڵن.

.

لاى خۆشيەوە “يۆنامى پارك” ئۆپۆزسيۆنى كۆرياى باكور كە لە ئەمريكا دەژى بە ڕۆژنامەكەى وتوە، ئەو كۆريانەى كە بەشێوەيەكى ناياسايى لە چينن نابينرێن و گوێيان پێ نادرێت، سەرسوڕمانى خۆشى پيشاندا لەوەى كە كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى ئاگایی خستوەتە سەر بەرنامە ئەتۆميەكەى پيۆنگ يانگ لەبەرى ئەوەى ئاگایی بخاتە سەر ئۆپۆزسيۆنەكانى ئەو وڵاتە كە لە چينن.

.

“ڕێكخراوى هاوكارى بۆ كۆريا” پێى وايە داخستنى سنورەكان بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە هۆكار بوە بۆ ئەوەى كە هەوڵەكانيان چڕ بكەنەوە بۆ ڕزگاركردنى هاووڵاتيانى كۆرياى باكور، چونكە زيادبونى پرۆسەكانى پشكنين دەبێتە هۆى ئەوەى كە لەلايەن دەسەڵاتدارانى چينەوە ئاشكرا ببن.

.

پێشتريش ڕێكخراوە ناحكوميەكان كە بەشداريان لە هاوكارىیكردنی ئۆپۆزسيۆنەكانى كۆريا كردوە ڕايانگەياندبوو كە ئاگادارى ئەوەن چەندين كەسى تر لەناو كۆرياى باكور و چين پلانى ئەوەيان هەبوە كە هەڵبێن بەڵام نەيانتوانيوە، چونكە ڕاكردن لە ئێستادا زۆر مەترسيدارە بۆيان.

.

سەرۆكى يەكێك لەو ڕێكخراوانە بە “فاينانشياڵ تايمز”ى وتوە، هەوڵەكانى جيابونەوە لە ڕژێمى پيۆنگ يانگ لەئێستادا وەستێنراوە ئەوەش بەهۆى بارودۆخى ئەمنى كە لە كۆرياى باكور و چين بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە گيراوەتە بەر.

.

بەپێى داتا فەرميەكان، ژمارەى ئەوانەى لە ڕژێمى پيۆنگ يانگ جيادەبنەوە و چونەتە كۆرياى باشور لەساڵى 2009 نزيكەى 3000 كەس بوون، ئەوانەشى كە جيادەبنەوەو دەچنە وڵاتى چين مەترسى ئەوەيان لەسەرە ڕادەستى كۆرياى باكور بكرێنەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل