fbpx
Shadow Shadow

"گەر داهێنانەکەی بەکاربهێندرێت بەریتانیا لە کێشەی ژینگە ڕزگاردەکات"

ڤانیا ئیسماعیل.. ئەو ژنە کوردەی خەڵاتی داهێنەرانی بەریتانیای ئەمساڵی پێبەخشرا

09:01 یه‌ك شه‌ممه‌ 17 ئادار 2019
article image

 

 

 

ناس کورد-

 

 

 

ژنێکی کوردی خەڵکی شاری هەولێر، خەڵاتی ژنانی داهێنەری بەریتانیای بۆ ئەمساڵ پێبەخشرا و حکومەتی ئەو وڵاتەش هەموو ئاسانکارییەکی بۆ دەکات تا بتوانێت گەشە بەداهێنانەکەی بدات، دەزگایەکی بەریتانیش دەڵێت گەر داهێنانەکەی ئەو ژنە کوردە پەیڕەوبکرێت، بەریتانیا لە کێشەی ژینگە ڕزگاری دەبێت.

 

 

داهێنانەکەی ڤانیا ئیسماعیل لە بواری ژینگەدایە و بریتییە لە دروستکردنی جۆرە شلەیەکی کیمیایی کە بەکاربهێندرێت لەدروستیکردنی پەرداخێکدا کە جێگەی پەرداخی کاغەزین و پلاستیک بگرێتەوە.

 

فانيا اسماعيل وابنها وبناتها التوأم

 

 دەزگای بی بی سی بەریتانیا ئاشکرا کردووە کە لە بەریتانیادا ژمارەی ئەو جۆرە پەرداخە پلاستیکانە لە ساڵێکدا دەگاتە 2 ملیار و 500 ملیۆن، ئەو ژمارەیەش لە سەرتاسەری جیهاندا دەگاتە 250 ملیار، هەروەها باسی لەوەش کردووە گەر داهێنانەکەی ژنە کوردەکە بەکاربهێندرێت ئەوا بەریتانیا لە کێشەی پیسبوونی ژینگە ڕزگاریدەبێت.

 

 

دوای دەستنیشانکردنی وەک ژنی داهێنەری ساڵ لە بەریتانیا، دەزگای داهێنەرانی بەریتانیا ئەو وڵاتە بڕی 50 هەزار پاوەندی وەک دیاریی بەخشییە ڤانیا ئیسماعیل و کۆمەڵێک بەرنامە و پێویستیشی بۆ تەرخانکردووە بەمەبەستی هاوکارییکردنی لە بەرەوپێشچوونی پڕۆژەکەی، هەروەها دەزگاکە گرێبەستی لەگەڵ هەموو خوێندنگاکانی بەریتانیا کردووە بۆ بڵاوکردنەوەی هێمای “قەڵغانی مۆر” کە هێمایەکی تیابەتە بۆ ژنانی داهێنەر، تا لەو ڕێگەیەوە هانی ژنان و کچانی ئەو وڵاتەدا بدات ڕوو لە بواری زانست بکەن.

فانيا اسماعيل والفريق الذي تشرف عليه

ڤانیا تەمەنی 48 ساڵە و دایکی سێ منداڵە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لە شاری هەولێر تەواو کردووە، دەرچووی بەشی کیمیایە لە زانکۆی سەڵاحەدین لە هەمان شار. لە تەمەنی 24 ساڵیدا کوردستانی بەرە و بەریتانیا جێهێشتووە و لەو کاتەوە لەو وڵاتە دەژی.

ڤانیا باس لەوەش دەکات کە خێزانەکەی هەمیشە هاندەری بوون تا لە بوارەکەی خۆیدا پێش بکەوێت، دەشڵێت: “لە هەمان کاتدا دایک بووم و بیرم لای کاری زانستییش بووە، توانیومە هاوسەنگیییەک لەنێوانیاندا دروست بکەم.”

 

ڤانیا ئیسماعیل سەرۆكی جێبەجێكار و دامەزرێنەری کۆمپانیایەکە بەناوی “Coating and Advanced Material Sol-Gel” كە کۆمپانیایەکی تایبەتە بە بۆیەکردنی کەرەستەی پێشكەوتوو، ئەو لە داهێنانەکەیدا توانی پێکهاتەیەکی نوێ لە شلەیەكی كیمیایی دروستبكات كە بەكاربهێنرێت بۆ دروستكردنی پەرداخی كاغەز كە بە  ” Sol-Gel ” ناو دەبرێت، ئەوەش پەرداخێکە کە بەرگریی دەکات لە تەڕبوون بەبێ بەكارهێنانی هیچ ماددەیەکی پلاستیكی لە دروستكردنیدا.

اكوام من العبوات البلاستيكية

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل