Shadow Shadow

ڤاندایک بووە باشترین یاریزانی ئەوروپا

20:50 پێنج شه‌ممه‌ 29 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

 

ڤاندایکی بەرگریکاری یانەی لیڤەرپوڵ پێش هەردوو یاریزان لیۆنێل مێسی و ڕۆناڵدۆ  کەوت و بووە باشترین یاریزانی ئەوروپا.

.

ئەمشەو لە شاری مۆناکۆی فەڕەنسا لە ڕێوڕەسمێکدا باشترینەکانی ئەوروپا دیاریکران و گرنگترین نازناویش ڤاندایکی هۆڵەندی و بەرگریکاری لیڤەرپوڵ بە باشترین یاریزانی ئەوروپای وەرزی ڕابردوو دیاریکرا و پێش هەریەک لە مێسی و ڕۆناڵدۆ کەوت.

.

هاوکات، ئەلیسۆن بەیکەر بووە باشترین گۆڵپارێز و ڤاندایکیش بووە باشترین بەرگریکار، هەروەها دی یۆنگ بە باشترین یاریزانی ناوەڕاست دیاریکرا و مێسیش خەڵاتی باشترین هێرشبەری وەرگرت.

.

لەلایەکی دیکەوە لوسی بڕۆنز بە باشترین خانمە یاریزان لەسەر ئاستی ئەوروپا دیاریکرا.

ڤاندایک بووە باشترین یاریزانی ئەوروپا

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل