fbpx
Shadow Shadow

چیرۆکى هاوسەرگیرییە ڕواڵێتییەکەى، وەسیەتى چیکردووە؟

ژەنەڕاڵى پایز؛ شاعیرى تەنیایی

10:56 چوار شه‌ممه‌ 23 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

“دەمەوێت قەبرەکەم جوان بێت، ئێواران گوڵم بۆ بێنن”، ئەمە وەسیەتێکى وتەى شاعیرى دیار و ناسراو محەمەد عومەر عوسمان ناسراو بە ژەنەڕاڵى پایزە، کە شەوى ڕابردوو تەرمەکەى لەماڵەکەى خۆیدا لە سلێمانى دۆزرایەوە و پۆلیس ڕایگەیاند کە “خۆى خنکاندووە”.

.

محەمەد عومەر عوسمان تەمەن 67 ساڵ، ژیانى پڕاو پڕ بوو لە شیعر، بەشى زۆرى شیعرەکانى بۆ پایز نوسیوە، وەک ئەوەى لەو وەرزەوە ئیلهامى شیعرەکانى وەرگرتبێت. تەنانەت ماڵئاواییکردنیشى لە ژیان کەوتە ئەو وەرزەوە.

.

محەمەد عومەر عوسمان لە نوسینى شیعردا خاوەنى ڕێبازێکى تایبەت بەخۆى بوو، کە جیایدەکردەوە لە شاعیرەکانى تر، ئەوەش هێندەى تر ئەو شاعیرەى لەدڵى خەڵکدا خۆشەویست کردبوو.

.

هاوسەرگیریی رواڵەتی

 

ژەنەراڵى پایز زۆربەى کاتەکانى بەتەنها بەسەربردووەو هاوسەگیریی نەکردووە، جگە لەیەک جارنەبێت کە خۆى بە “هاوسەرگیریی رواڵەتى ناویدەبات”.

.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵى ئێن ئاڕ تى کە شەش ساڵ لەمەوبەر لەگەڵیدا سازیکردووە، محەمەد عومەر عوسمان باس لەوەدەکات کە یەک جار هاوسەرگیرییەکى “ڕواڵەتى کردووە” لەگەڵ کەسێک کە پێشتر چەند جارێک شویکردووە و ماوەیەک هاوسەرى هونەرمەندێک بووە.

.

مێژووى هاوسەرگیرییەکە دەگەڕێتەوە بۆ دواى خۆپیشاندانەکانى 17ى شوبات 2011، کاتێک ئەو ژنە بانگهێشتى محەمەد عومەر عوسمان دەکات تا لە ماڵەکەیدا بمێنێتەوە.

.

“ئێمە چونکە پەروەردەیەکى کۆمەڵایەتیمان هەیە، وتم ناکرێت لەماڵێکدا لەگەڵ ئافرەتێکدا بژیم بەبێ پەیوەندى هاوسەرگیریی، لەبەرئەوە مەلایەکمان هێنا و کۆمەڵێک برادەر کۆبوونەوە، بەڵام ئەو زەواجەى من ڕواڵەتى بوو، ئەوەنەبوو لە ئاستى خەونەکانمدا بێت، ئەو دەیوت ئێمە هاوڕێین و دڵدار نین، دنیاى ئەو شتێک بوو، ئەوەى من شتێکى تر بوو”.

.

لەبارەى تەنهاییەوە، محەمەد عومەر عوسمان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵى کوردسات باسى لەوەکردووە، تەنهایی ئەوە نییە کە بە سەرینێکى دوو نەفەرى کۆتایی بێت، بەڵکو لاى ئەو مانایەکى فراوانترى هەیە.

وەسیەتى چیکردووە؟

 

محەمەد عومەر عوسمان شەش ساڵ لەمەوبەر وەسیەتى ئەوەیکردووە کە قەبرەکەى جوان بێت و ئێواران گوڵى بۆ ببەن، هەرچەندە وەک خۆى دەڵێت ئەو کە مرد ئاگادارى هیچ شتێک لەوانە نابێت.

سەرەتاى نوسینى شیعر لەلاى محەمەد عومەر عوسمان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵى 1975، وەک خۆى باسیدەکات کە “عەشقێکى تێکشکاو” ئەویکردووە بە شاعیر.

.

پێش نوسینى شیعر سەرقاڵى نوسینى چیرۆک بووە و چەند چیرۆکێکى نوسیوە و شارەزایی لە نوسینى چیرۆکى کورتدا هەبووە، هەروەها شارەزایی لە وێنەکێشانیدا هەیە، محەمەد عومەر عوسمان ساڵانێک لەمەوبەر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵى کەى ئێن ئێن بەو شێوەیە باسى سەرەتاى ژیانى شعرى کردووە.

.

“سەیر لەوەدایە ئەو وێنانەى ئەوکات دەمکێشا وێنەى پایز بوو، جوانییەکى تایبەتم لە پایزدا دەبینى”.

پایز لەلاى محەمەد عومەر عوسمان مانایەکى تایبەتى هەیە، بەخشش و قوربانى پێشکەوە ئامادەییان هەیە لەو وەرزەدا.

.

دواى مردنیشى تەرمەکەى محەمەد عومەر عوسمان بە گەڵا داپۆشرا، هەروەها گۆڕەکەشى بە گەڵا داپۆشرا.

ژەنەڕاڵى پایز؛ شاعیرى تەنیایی

لەبارەى مردنەوە، محەمەد عومەر عوسمان دەڵێت “هەریەک لە ئێمە لەرووى فیزیکەوە دەمرێت، بەڵام شتێک نییە ناوى مردن بێت، هەمیشە بەردەوامى هەیە، بەقەد ئەوە لە مردن ترساوم کە ئەگەر دەقێکم نوسى بێت و نەمتوانیبێت تەواوى بکەم”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل