Shadow Shadow

ژیانی ئایلانی سێ ساڵ دەکرێتە فیلمێکی سینەمایی

11:12 هه‌ینی 28 حوزه‌یران 2019
article image

ناس كورد-

ژیانی ئایلانی تەمەن سێ ساڵان، ئەو منداڵەی کە لە ئەنجامی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەیان لەگەڵ خانەوادەکەی خنکاو تەرمەکەی لە کەناراوەکانی بۆدرومی سەر بە پارێزگای موغلای تورکیا دۆزرایەوە، دەکرێتە فیلمێكی سینه‌مایی.

.

ئەو رووداوەی کە لە ساڵی 2015 لە شارۆچکەی بۆدرومی تورکیا روویدا، بە بەشداری ھونەرمەندانی تورکیاو ئەستێرەکانی هۆلیۆد، دەکرێتە فلیمێکی سینەمایی.

.

تۆمارکردنی دیمەنەکانی ئەو فیلمە لە شوێنە جیاوازەکانی شارۆچکەی بۆدروم لە چەند رۆژی رابردوودا دەستیپێکرد و عومەر ساریكایا ئەرکی دەرھێنانی فیلمه‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆ گرتووە.

ژیانی ئایلانی سێ ساڵ دەکرێتە فیلمێکی سینەمایی

.

ساریكایا له‌باره‌ی فیلمه‌كه‌وه‌ ده‌ڵێت، ئەوان نیازیان وابووە ساڵی رابردوو ئەو فیلمە بەرھەم بھێنن، بەڵام نەیانتوانیوە و بڕیاریانداوە ئەمساڵ تۆماری بکەن.

.

ئاماژەی بەوەشدا، ئامانجیان لەو فیلمەدا ئەوەیە کارەکەیان ببێتە په‌یامێکی گەورە بۆ پەنابەران.

.

روونیشیكرده‌وه‌ “کاتێك ئەو رووداوە روویدا، بیرم لەوە دەکردەوە کەسێک ئەمە دەکاتە فیلم و پەیامێکی گەورە بە جیھان دەدات، بەڵام ھیچ کەسێک ئەمەی نەکردو بووە هی من”.

.

بەوتەی ساریکایا، ئەوە تەنھا تەرمی منداڵێک نییە کە لە کەناراوەکان دۆزراوەتەوە، بەڵکو ئابڕووچوونی جیھانە.

.

لەلایەکی دیکەوە ھونەرمەندی سکۆتلەندی و ئه‌کتەری ھۆلیۆد، مایک میتچێل کە لە فیلمەکەدا رۆڵی گێڕاوە، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات”فیلمەکە پەیامێکی گەورە بە جیھان دەدات لەبارەی پەنابەرانەوە”.

.

لە پاڵ چه‌ند ئەستێرە و ئەکتەرێكی جیھانی، ژمارەیەک ئەکتەری تورکیاش بەشداری به‌رهه‌مهێنانی ئەو فیلمە دەکەن.

.

ژیانی ئایلانی سێ ساڵ دەکرێتە فیلمێکی سینەمایی

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل