fbpx
Shadow Shadow

پێشتر ڕایگەیاندبوو پەیوەندی سێکسی لەگەڵ ترەمپدا هەبووە

ژنە پۆرنستارێکی ئەمریکی بەبڕی450 هەزار دۆلار لەلایەن ترەمپەوە قەرەبووکرایەوە

18:23 شه‌ممه‌ 28 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

ئەو ژنە پۆڕنستارەی کە ڕایگەیاندبوو پەیوەندی سێکسی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپدا هەبووە پێش ئەوەی ببێت بە سەرۆکی ئەمریکا، لەلایەن داگایەکی ئەمریکیەوە بەبڕی450 هەزار دۆلار، قەرەبوو کرایەوە.

.

ستۆرمی دانیاڵز، پۆڕنستارى ئەمریکى، بەبڕی 450 هەزار دۆلار قەرەبوو کرایەوە پاش ئەوەی لەساڵی 2018 بەتۆمەتی ئەنجامدانی کاری نەشیاو لەیەکێک لە  یانەکانی ولایەتی ئۆهایۆ دەستگیرکرابوو.

.

پارێزەرەکانی دانیاڵز، لە مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوودا، تانەیان لە سکاڵاکەی ئەو یانەیەدا کە بەهۆیەوە دانیاڵز دەستگیرکرابوو، بەو پێیەی تۆمەتەکان ڕاست نین و هۆکاری سیاسیان لەپشتەوەیە و مافە مەدەنییەکانی دانیاڵزیان پێشێلکردوە.

.

لە ئاکامدا دادگا دوای لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی دانیاڵز، بڕیاریدا کە ناوبراو بێتاوانە و دەبێت ئەو یانەیە بە بڕی 450 هەزار دۆلار قەربووی بکاتەوە.

.

دوای بڕیارەکەی دادگا، لە وەڵامی پرسیارێکى رۆژنامەنووساندا کە هۆى چى بووە رازى بووە ئەو بڕە پارە کەمە وەربگرێت، لە کاتێکدا ئەو پێشتر داوای دوو ملیۆن دۆلاری کردبوو؟ دانیاڵز لە وەڵامدا وتی :”بابەتەکە پەیوەندی بە پارەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە هۆشیارکردنەوە هەیە”.

.

 

چاودێران پێیان وایە کۆتایهێنان بە دۆسیەکەی دانیاڵز لە کاتێکدایە کە ترەمپ لەلایەن دیموکراتەکانەوە دووچارى فشار بۆتەوە و بەهۆی دزەکردنی ناوەڕۆکی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ترەمپ و سەرۆکی ئۆکرانیا، دەربارەی دۆسیەی کوڕەکەی جۆ بایدن، جیگری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا کە لەلایەن وڵاتی ئۆکرانیاوە بە تێوەگلان لەگەندەڵی کۆمپانیایەکی نەوتی ئەو وڵاتە تۆمەتبارکراوە، داواى لابردنى دەکەن.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل