fbpx
Shadow Shadow

ژنە مەترسیدار و شۆخ و شەنگەکە بە مردووی دۆزرایەوە

13:38 چوار شه‌ممه‌ 18 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

ڕۆژنامەى دەیلى مەیلى بەریتانى بڵاویکردەوە، کلۆدیا ئۆتچۆى، ژنە مافیاى مەکسیکى و بازرگانى مادە بێهۆشکەرەکان و سەرپەرشتیارى ترسناکترین گروپى تاوانکاری کوشتن لە یەکێک لە دورگەکانى مەکسیکدا بە هۆکارێکى نادیار گیانى لەدەستداوە.

.

ڕۆژنامەکە ئاماژەى بەوەکردووە، کلۆدیا چەندین تاوانى کوشتنى ئەنجامداوە و سەرپەرشتى گروپى “لۆس ئەنتراکستى و گروپێکى تایبەت بە کوشتنی لە شارى سنالۆى مەسکیک کردووە و هاوڕییەکى نزیکى خۆسیە ڕۆدریگۆ، سەرۆکى گەورەترین مافیا و باندە بازرگانیکردن بە مادە بێهۆشکەرەکانى مەکسیک بووە، کلۆدیا بەهۆى ئەوەى بەردەوام لەژێر پاسەوانیەکى توندوتۆڵدا بووە پۆلیس نەیتوانیوە دەستگیرى بکات.

.

کلۆدیاى تەمەن 35 ساڵ بووە، پێشتر پیشەى فاشیۆنى جلوبەرگ بووە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا کەسێکى چالاک بووە و بەردەوام لەسەر شێوازى ژیانى و وێنە جوانەکانى خۆى بە جلوبەرگى وەرزشى و چەکەوە بڵاوکردووەتەوە و بەو هۆیەشەوە چەند جارێک هەژمارەکانى لە فەیسبوک و تویتەر ڕاگیراوە.

.ژنە مەترسیدار و شۆخ و شەنگەکە بە مردووی دۆزرایەوە

دەیلى مەیلى ئەوەشى بڵاوکردووەتەوە، بەپێى زانیارییەکانى دەزگاکانى لێکۆڵینەوە کلۆدیا لەگەڵ پێاوێکى نەناسراودا لەنێو یانەیەکی شەوانەدا بووە پێش گیانلەدەستدانى،  دواتریش پێکەوە چونەتە ماڵەوە لە دورگەى مۆسالاى شارى کۆلیاکانى مەکسیک و مادەى بێهۆشکەریان خواردووە و دواتر نووستوون.

.ژنە مەترسیدار و شۆخ و شەنگەکە بە مردووی دۆزرایەوە

هەر بەپێى زانیارییەکانى ڕۆژنامەکە سەرلەبەیانى پیاوەکە ویستویەتى بەخەبەرى کاتەوە دواتر بینویەتى گیانى لەدەستداوە و دەستبەجێ پەیوەندى بە پۆلیسەوە کردووە.

.

بەپێى ڕاپۆرتى پزیشکى دادوەریش پاش توێکاریکردنى سەرەتاى بۆ تەرمەکەى، ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کلۆدیا بەهۆى خنکانەوە گیانى لەدەستداوە، لە هەمان کاتتدا ئەوەش ئاشکرا کراوە مادەیەکى بێهۆشکەرى زۆرى خواردووە و لەکاتێکى تریشدا تەواوى وردەکارییەکانى هۆکارى گیانلەدەستدانى کلۆدیا بڵاو بڵاودەکرێتەوە.

ژنە مەترسیدار و شۆخ و شەنگەکە بە مردووی دۆزرایەوە

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل