fbpx
Shadow Shadow

ژنە رۆژنامەنووسێکى بەریتانیا: سەرۆک وەزیران گیچەڵى سێکسى پێکردم

20:28 دوو شه‌ممه‌ 30 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

ژنە ڕۆژنامەنووسێکی بەریتانیا، بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، بەئەنجامدانی گێچەڵی سێکسی تۆمەتبار دەکات و دەڵێت “ئەگەر ئەو لەبیری نەماوە من یادەوەریم بەهێزە و بە بیری دەهێنمەوە”.

.

لەڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی حکومەتی بەریتانیا، تۆمەتەکانی شارڵۆت ئەدوارز، ژنە ڕۆژنامەنووسی دیاری بەریتانیاى دەربارەی دەستدرێژیکردنە سەری لەلایەن بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی ئێستای بەریتانیا پێش 20 ساڵ لەمەوبەر، ڕەتکردەوە و جەختی کردەوە “تۆمەتەکان دوورن لەڕاستییەو هیچ بنەمایەکی نییە”.

.

شارلۆت ئەدوارز، ژنە ڕۆژنامەنووسێکی دیاری بەریتانیایە، لەساڵی 1999 لەگەڵ جۆنسن لە گۆڤاری “سبیکتاتۆر” بە یەکەوە کاریان کردووە، لە ئێستاشدا بۆریس جۆنسن بەوە تۆمەتبار دەکات کە لەیەکێک لە کۆبوونەوەکاندا پێش 20 ساڵ لەمەوبەر، گێچەڵی سێکسی  پێکردووە و هەوڵیداوە دەستدرێژی بکاتە سەر،بەڵام ئەو ڕێگەی پێ نەداوە.

.

ئەدوارز، دوای ئاڕاستەکردنی تۆمەتەکان دژ بە جۆنسن، لە گۆشەیەکدا لە ڕۆژنامەی سەندای تایمزی بەریتانی، جەختی لەوەکردوەتەوە، کە ئەو ڕووداوەکەی زۆر بە باشی لەبیر ماوە و ئەگەر جۆنسن لەبیری نەماوە ئەوە ئەو بەبیری دەهێنێتەوە.

.

هاوکات نیکۆلاس سۆمز، پەرلەمانتاری پارتی پارێزگارانی بەریتانیا،  سەبارەت بەو پرسە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە “من باوەڕم بەسەرۆک وەزیران هەیە کە ئەو کارەی نەکردووە، چونکە هاوڕێمەو باش دەیناسم، بەڵام لە هەمانکاتیشدا شارڵۆت ڕۆژنامەنووسێکی دیارە و بەناوبانگە لەئێستادا نازانم ڕاستییەکان لەکوێیە”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل