fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ئەنجامى پشکنینى خانەوادەکەى ڕاگەیەنرا

ژنە توشبووەکەى کۆرۆنا لە هەولێر “دووگیانە”

11:42 شه‌ممه‌ 07 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

 

بەرپرسانى پارێزگاى هەولێر ڕایانگەیاند، ژنە توشبووەکەى کۆرۆنا لە هەولێر دووگیانە و بارى تەندروستى جێگیرە، پشکنین بۆ سەرجەم ئەندامانى خانەوادەکەشى کراوە.

.

شەوى ڕابردوو وەزارەتى تەندروستى تۆمارکردنى یەکەم حاڵەتى توشبوونى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لەشارى هەولێر ڕاگەیاند، کە ژنێکى تەمەن 33 ساڵە.

.

فرسەت سۆفى پارێزگارى هەولێر لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند “خانەوادەى توشبووەکەى هەولێر پشکنینى کۆرۆنایان بۆ کراوە و دەرکەوتووە کە هیچیان هەڵگرى ڤایرۆسەکە نین”.

.

وتیشى “نەخۆشەکە هەر شوێنێکى کردبێت لەو شوێنە رێوشوێنى پێویست دەگرینە بەر و پشکنین بۆ ئەو کەسانە دەکەین کە لەو شوێنەن”.

.

لاى خۆشیەوە، بەرپرسێکى تەندروستى هەولێر لەبارەى ژنە توشبووەکەوە وتى “بارى ژنە توشبووەکە دووگیانە و تەندروستى جێگیرە، تەنها کەمێک کۆکەى هەیە”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل