Shadow Shadow

ژنە بەندکراوێكی سیاسی کورد “لە بەندینخانەدا خۆی هەڵواسی”

18:20 شه‌ممه‌ 23 ئادار 2019
article image

ناس کورد-

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیانلەدەستدانی ژنە بەندکراوێکی سیاسی کورد لە بەندینخانەی گەزبە لە تورکیا، پارێزەرەکەی سەردانی زیندانەکەی کردووە و پێیان ڕاگەیاندووە کە “ژنە زیندانیەکە خۆی هەڵواسیوە”.

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە ئاژانسی فورات نیوز بڵاوبووەتەوە “ئایتەن بەچەت بەندكراوی سیاسی لە بەندیخانەی ژنانی گەزبە چالاکیی فیدایی ئەنجامداوە و خۆی هەڵواسیوە”.

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەکردووە، ئایتەن ئەم چالاکییەی بۆ کۆتایی هێنان بەگۆشەگیری عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئەنجامداوە.
بەپێی زانیارییەنی فورات نیوز”دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی مردنی ئایتەن بەچەت، پارێزەری ناوبراو سەردانی بەندیخانەکەی کردووە و بەڕێوەبەرانی بەندیخانەکە بەپارێزەرەكەیان ڕاگەیاندووە کە ناوبراو خۆی هەڵواسیووە و گیانی لەدەستداوە”.

تا ئیستا هیچ زانیارییەک دەربارەی ڕادەستکردنەوەی تەرمی ئایتەن بەردەست نییە و ناشزانرێت ئایا بەڕاستی خۆی هەڵواسیوە، یاخود لەلایەن بەرپرسانی زیندانەکەوە کوژراوە؟!.
لە دەسپێکی چالاکی مانگرتن لەخواردن لەدژی گۆشەگیرکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دووەم جارە ڕووداوی لەو شێوەیە ڕوودەدات و ئەمە دووەم زیندانیە کە باس لەوە دەکرێت خۆی کوشتبێت.

ژنە بەندکراوێكی سیاسی کورد "لە بەندینخانەدا خۆی هەڵواسی"

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل