fbpx
Shadow Shadow

ژنێک ژیانی دەخاتە مەترسییەوە بۆ ڕزگارکردنی ورچێکی کوالا لە ئاگر (ڤیدیۆ)

13:17 چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ژنێکی ئوستوڕاڵی بوێر ژیانی خۆی خستە مەترسییەوە بۆ ڕزگارکردنی ورچێکی کوالا لە ئاگری بەتینی دارستانەکانى باکوری ئوستوڕاڵیا.

.

وەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە، ورچەکە لەناو گڕی ئاگرەکەدا گیری خواردووە، بەڵام ژنێک ڕا دەکات و کراسەکەى دادەکەنێت و دەیپێچێت بە ورچەکەوە و دەیباتە ناو ئۆتۆمبێلەکەى خۆی.

.

ژنەکە خێرا ورچەکە دەخاتە ناو ئاوەوە بۆئەوەى فێنکی بێتەوە و دواتر دەیبات بۆ نزیکترین بنکەى تەندروستی تایبەت بە ئاژەڵان.

.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانى ئەو وڵاتە، تائێستا 350 ورچی کوالا بەهۆی ئاگرە گەورەکەوە خنکاون یان سوتاون.

.

ماوەى چەند ڕۆژێکە ئاگرێکی گەورە 850 هەزار هێکتار زەوی دارستانەکانى باکوری ئوستوڕاڵیای گرتووەتەوە، بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و 150 خانووش سوتاون.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل