fbpx
Shadow Shadow

ژنێک لە شیری دایک مەدالیا و خشڵی جوانکاری دروست دەکات.. بەڵام هۆکارەکەى چییە؟ (وێنە)

12:08 چوار شه‌ممه‌ 11 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

ژنێکی ئەڵمانی بەشێوەیەکی سەیر و جیاواز ئاڵتون و بابەتی جوانکاریی ژنان لە شیری دایک دروست دەکات و پیاوانیش وەک دیاری گرانبەها و بەنرخ پێشکەشی هاوسەرەکانیانی دەکەن.

بۆ دایکان شیرپێدان جگە لەوەی بۆ تێرکردنی کۆرپەکەیەتی، پەیوەندییەکی ڕۆحی بەهێز لەنێوان دایکەکە و کۆرپەکەشدا دروست دەکات، بەڵام “میلانی کیپڵ” ئەو ژنەیە منداڵەکەی وای لێکرد شیری دایک بەشێوەیەکی جیاواز بەکاردەهێنێت و خشڵ و بابەتی جوانکاری لێ دروست دەکات.

ژنێک لە شیری دایک مەدالیا و خشڵی جوانکاری دروست دەکات.. بەڵام هۆکارەکەى چییە؟ (وێنە)

میلانی کیپڵ لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکیدا ئاماژەی بەوەکردووە: “سەرەتا مەدالیایەکم لە شیری خۆم بۆ کوڕەکەم دروست کرد، دواتر ماڵپەڕێکم دروست کرد تایبەت بەو کارە و دەستمکرد بە دروستکردنی خشڵ بۆ خەڵک بە شیری دایک تا وای لێهات کارە سەرەکییەکەی خۆم پەراوێز خست”.

کیپڵ باسی لەوەشكردووە: “ئەو کەسانەی کە دێن بۆ لام  ژن و پیاوی گەنجن و منداڵیان بووە، دەیانەوێت لە شیری دایکەکە مەدالیا و خشڵێک دروست بکەم بۆ منداڵەکەیان یاخود زۆر جار پیاوان دێن و داوای دەکەن بۆ ئەوەی بیکەن بە دیاری بۆ هاوسەرەکانیان”.

ژنێک لە شیری دایک مەدالیا و خشڵی جوانکاری دروست دەکات.. بەڵام هۆکارەکەى چییە؟ (وێنە)

کارەکەی کیپڵ ئاسان نییە بەڵکو پێویستی بە خۆ ماندوکردنە و پێش بەکارهێنان شیرەکە پێویستی بە گۆڕانکاریکردنە لە پێکهاتەکەیەدا و بە وتەی خۆی ئەو کارانە نزیکەی سێ بۆ چوار هەفتەی پێدەچێت.

“من دەزانم ئەو شتانەی دروستی دەکەم بۆ مشتەرییەکانم چەند بەهایەکی زۆری ڕۆحی هەیە، بۆیە بەردەوام هەوڵدەدەم بە باشترین شێوە ئەو شێوانەی دەیانەوێت بۆیان دروست بکەم”، میلانی کیپڵ وادەڵێت.

.

کیپڵ باسی لەوەشکردووە: ” جگە لەوەی ئەو شتانەی دروستیان دەکەم شتێکی تایبەت و زۆر سەرنجڕاکێشە بۆ ئەو خاوەنەکانیان، سودێکی دیکەشی هەیە، ئەویش کاتێک دایک دەیەوێت چیتر شیری خۆی بە منداڵەکەی نەدات، منداڵەکەی توشی ناڕەحەتی زۆر دەبێت، بەڵام کاتێک لە شیری خۆی مەدالیایەکی بۆ دروست دەکات و دەیکاتە ملی ئەوکاتە هەست دەکات دایکی لەگەڵیایەتی و ئارام دەبێتەوە”.

ژنێک لە شیری دایک مەدالیا و خشڵی جوانکاری دروست دەکات.. بەڵام هۆکارەکەى چییە؟ (وێنە)

جێی ئاماژەیە بیرۆکەکەی کیپڵ لەوە سەرچاوەی گرت کە پێش لەدایکبوونی منداڵەکەی ئارەزووی دەکرد شیری خۆی پێبدات، بەڵام منداڵەکەی هەرگیز شیری دایکی نەخوارد، ئەوەش وای لە کیپڵ کرد، مەدالیایەک لە شیری خۆی بۆ منداڵەکەی دروست بکات و ناوی لێبنێت “ڕەمزی کۆڵنەدان” وەک ئاماژەیەک بەوەی منداڵەکەی کۆڵینەداوە، لەوەی شیری دایکی نەخوات، بەڵام دواتر کارەکەی کیپڵ بووە بازرگانی و پیشەسازی.

ژنێک لە شیری دایک مەدالیا و خشڵی جوانکاری دروست دەکات.. بەڵام هۆکارەکەى چییە؟ (وێنە)

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل