Shadow Shadow

ژنێک بەرەو کورسی سەرۆکایەتیی تونس

22:49 یه‌ك شه‌ممه‌ 30 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

دوای قۆرخکردنی لەلایەن پیاوانەوە، بۆ ماوەی زیاتر لە نیو سەدە، جارێکی دی، خەونی گەڕانەوەی سەرۆکێکی ژن بۆ پۆستی سەرۆکی تونس لەو وڵاتە هاتەوە بەرباس.

.

پاش ئەو هەموو ئەو ماوە درێژە، خواستی زیاتر لەژنێک بۆ چوونە نێو پێشبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تونس دەرکەوت، کە لە کۆتایی ئەمساڵ ئەو هەلبژاردنە بڕیارە بەڕێوە بچێت.

.

لە ساڵى 1956ەوە پاش سەربەخۆیی تونسییەکان، سەرۆک لەدوای سەرۆک، پیاو حوکمی ئەو وڵاتەى کردووە، ئێستا ژنە تونسییەکان دەیانەوێت ئەو خەونە بەدی بێنن، کە پێشتر وەک گرێ کوێرە وابووە بۆیان.

.

کەلسوم کنو، دادوەر و سەرۆکی پێشووی کۆمەڵەی دادی ناحکومی، یەکەم ژنە کە بەشداری کێبڕکێی سەرۆکایەتیی تونسی کرد لە ساڵی 2014، بەڵام دواتر کشایەوە.

.

ژنێک بەرەو کورسی سەرۆکایەتیی تونس

.

پێشبڕکێ بۆ بەدەستهێنانى کورسى سەرۆکایەتیی تونس

توێژەر و مامۆستای زانکۆ لەیلا هومامی، خۆی وەک یەکەم ژنی جیهانی عەرەبی بۆ سەرۆکایەتی تونس کاندید کردووە، پاش ئەوەی لە ساڵی 2014 هەمان داوای لەلایەن دەستەی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە ڕەتکرایەوە.

.

چەند ژنێکی دیکەش لەو نێوەندەدا هەن، کە خۆیان بۆ هەمان پۆست کاندید کردووە، ئەوانیش ئامینە قەروی، سەرۆکی بزوتنەوەی دیموکراتی چاکسازی و بونیاد و بەدرە قەعلول سەرۆکی ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی و ئاسایش و سەربازی.

.

هەروەها ژنە بازرگان، ئالیفە توراس ڕامبۆرگ و عەبیر موسا، ئەمینداری گشتی حزبی دەستووری ئازادیش لە لیستەکەدان.

.

مونیە زەغلامی، پەرلەمانتاری بزوتنەوەی نەهزەى تونس دەڵێت، هەڵبژاردنی سەرۆکێکی ژن بۆ وڵات، دەستکەوتێکی گرانبەهایە بۆ تونسییەکان، بە تایبەت کە ئێستا ژنان لە پیاوان کەمتر تێوەگلاون لە دۆسییەکانی گەندەڵی، لەکاتێکدا نوێنەرایەتی ئێستای ژنان لە حزبەکاندا، بەس نییە لەچاو تواناکانی ئەواندا.

.

 

ژنێک بەرەو کورسی سەرۆکایەتیی تونس

.

 

ئامارەکان لەبارەى بەشدارى ژنان لە گۆڕەپانى سیاسی ئەو وڵاتە چی دەڵێن؟

 

لای خۆشیەوە، نەجوا ڕەزقی، چالاکی سیاسی پێیوایە، گەیشتنی ژنێکی تونسی بە کورسی سەرۆکایەتی، ئەگەرێکی بەهێزە، بەتایبەت دوای ئەو سەرکەوتنانەی کە لە هەلبژاردنی شارەوانییەکاندا بەڕێژەی لەسەدا 47.7%یان بەدەستهێنا لە هەڵبژاردنەکانی 9ی ئایاری 2018.

.

لە تونس لە کۆی 160 حیزب، دوو ژن سەرۆکایەتی حزب دەکەن لەو وڵاتە، ئەوانیش سەرۆکی حیزبەکانى بزوتنەوەی دیموکراتیی چاکسازیی و بونیاد و سەرۆکی حیزبی تونس، بەڕاى چاودێرانى سیاسی ژن لەو وڵاتە، ئەو ژمارەیە کەمە لەچاو وڵاتێکی پێشکەوتووی وەک تونس.

.

ژنێک بەرەو کورسی سەرۆکایەتیی تونس

.

گەیشتن بەپۆستی سەرۆکایەتی، خەونێکی ژنانی تونسە لەدوای شۆڕشە سپییە 28 ڕۆژەکەی ساڵی 2011، هەروەها لە یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا دوای دەسەڵاتەکەی زەینولعابدین، لە کۆی 217 پەرلەمانتار، 65 ژن هەڵبژێردران، کە دەکاتە 31%ی کورسییەکانى پەرلەمان، ئەو سەرکەوتنەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە خۆپیشاندانەکانی ئەوکاتەدا، ژن ڕۆڵێکی بەرچاوی گێڕا لە بەردەوامیدان بە ‘شۆڕشە سپییەکە’.

.

لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی 2018شدا، سوعاد عەبدولڕەحیم بوو بە 31مین سەرۆک شارەوانی پایتەختی ئەو وڵاتە.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل