fbpx
Shadow Shadow

"لە بۆستەیەکدا دەستگیرکراوە"

ژنێکی عێراقی کە “باندێکی لەشفرۆشی” بەڕێوەبردووە بە زیندانی هەتاهەتایی سزا درا

13:45 چوار شه‌ممه‌ 04 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

دادگای تاوانەکانی قادسییە لە بەغدا سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ ژنێک دەرکرد کە تاوانبارە بە بەڕێوەبردنی باندێکی بازرگانیکردن بە کچان و لەشفرۆشیکردن پێیان.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ی ئەیلولی 2019، ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ڕایگەیاند، “تۆمەتبارە ژنەکە بەهۆی سکاڵای چەند دانیشتوویەکی گەڕەکێکەوە و لە بۆستەیەکی هێزە ئەمنییەکاندا دەستگیرکراوە.”

دەشڵێت، “دادگای متمانەى بە بەڵگە و دانپێدانانەکان کردووە و بڕیاری داوە بە سزادانی تاوانبار بە زیندانی هەتاهەتایی.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل