fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ژنێکی تەمەن 103 ساڵ شکستی بە کۆرۆنا هێنا و چاکبووەوە

16:02 چوار شه‌ممه‌ 18 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

ژنێکى ئێرانى تەمەن 103 ساڵ کە توشبووى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوو چاکبوونەوەى لە نەخۆشییەکە ڕاگەیەنرا، سەرەڕاى زۆرى تەمەنى.

.

میدیاکانى ئێران بڵاویانکردەوە، ئەو ژنە نزیکەى هەفتەیەک لەمەوبەر ڕەوانەى نەخۆشخانەى شارى سمنان کراوە، دواى ئەوەى توشى ڤایرۆسەکە بووە.

 

نافید دناى، سەرۆکى زانکۆى سمنان بۆ زانستى پزیشکى ڕایگەیاند، ئەو ژنە بەتەمەنە دواى چاکبوونەوەى تەواوەتى نەخۆشخانەى جێهێشتووە.

.

ئەوە دووەم ژنە بەتەمەنە لە ئێران کە دواى توشبوونیان بە کۆرۆنا چاک بووبێتنەوە.

.

ژنەکەى دیکە تەمەنى لە نەوەدەکاندا بوو، دانیشتووى شارى کرمان بوو لە باشورى ڕۆژهەڵاتى ئێران.

.

بەپێی ڕێنماییە پزیشکییەکان، ئەو کەسانەى تەمەنیان زۆرە زیاتر ئەگەرى توشبوونیان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا هەیە و ژیانیان دەخاتە مەترسییەوە.

.

بەپێی ئامارەکانى رێکخراوى تەندروستى جیهانى، ڤایرۆسى کۆرۆنا بەگشتى 3.4%ى توشبووانى کوشتووە، بەڵام ڕێژەى گیانلەدەستدان لەناو ئەو کەسانەدا کە تەمەنیان هەشتا ساڵ یان زیاترە، زیاترە لە 20%.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل