fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ژنێکى ئەندەنوسى یەک ساڵ ئاوی نه‌خوارده‌وه‌.. چی به‌سه‌ر جه‌سته‌یدا هات؟ 

12:29 پێنج شه‌ممه‌ 13 شوبات 2020
article image

ناس كورد-

بەپێچەوانەى ڕێنماییە پزیشکییەکانەوە بۆ خواردنەوەى ئاو، ژنێکى ئەندەنوسى بۆ چارەسەرکردنى چەند نەخۆشییەکى، یەک ساڵ ئاوی نه‌خوارده‌وه‌ و دەشڵێت کارەکەى بڕوا بەخۆبوونى دەوێت.

.

 

 ڕۆژنامەى دەیلى مەیل، لەڕاپۆرتێکیدا بڵاوى کردەوە، سۆفیا پارتیک کە لەدورگەى بالى لەئەندەنوسیا دەژی لەتەمەنى 35 ساڵیدایە، ڕۆژوگرتنە وشکەکەى لەئاو یارمەتیدەدات بۆ چارەسەرکردنى ئازارى جومگەکان و کێشەى هەستیارى پێست و هەرسکردن و هه‌ڵئاوسانی چاوەکانى.

.

سۆفیا دەڵێت، توانیویەتى سەرجەم خۆراکە پێویستەکان بۆ جەستە لەو ماوەیەدا بخوات هەر لە میوە و سەوزەوات و شەربەتى گوێزی هیندی و پزیشکەکانیش پێیانوتوە تەندروستى باشە و توشى هیچ شتیک نەبووە و بۆ چارەسەرکردنى هه‌ڵئاوسانی چاویشى پێویستى بەنەشتەرگەرى هەیە.

.

سۆفیا باسى لەوەش کردووە، خواردنەوەى ئاو یاخود ئاوى سنەوبەر گورچیلەکان توشى شەکەت بوون دەکات و دەشبێتە هۆى دەرپەڕاندنى سەرجەم مادە خۆراکییەکان لەجەستە و پێویستى بە ئاو نیە بۆ پاراستنى ڕادەى تەڕى جەستەى بەلاى سۆفیاشەوە ئاو هۆکارێکە بۆ هەستکردنى به‌ هه‌ڵئاوسان و کە ڕۆژوەکەشى لەئاو گرتوە هەستى بەوە کردووە جەستەى پێویستى بەئاو نیە.

.

سۆفیا ئاماژەى بۆ ئەوه‌کرد، لەسەرەتادا کارەکە قورس بووە چونکە دەمى وشک بووە و هەستى مرۆڤیش خواستى لەسەر ئاوە بەڵام ئارامگرتنى دەوێت.

.

لەکۆتایى وتەکانیدا سۆفیا رونیكرده‌وه‌ “ڕۆژوگرتنى وشک و نەخواردنى ئاو ڕەنگە بۆ هەموان باش نەبێت پێویستە لەبڕواى تەواوەوە هاتبێت بەو کارە، بەڵام هانى خەڵکیش دەدات ئەزمونى بکەن و لەبرى ئاو شەربەتى میوەکان بخۆن”.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل