fbpx
Shadow Shadow

"ته‌ندروستى جێگیره‌ به‌ڵام زۆر برسى بووه‌"

ژنێك هەفتەیەک لە گەرماوێکدا گیرده‌خوات

22:47 هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

ژنێكى به‌ته‌مه‌ن بۆ ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌ له‌نێو بانیوێى گه‌رماوى ژووره‌كه‌یدا گیرده‌خوات و پۆلیس له‌مردن ڕزگارى ده‌كات.

.

میدیاكانى به‌ریتانیا بڵاویانكرده‌وه‌، ژنێكى به‌ته‌مه‌ن بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك له‌نێو بانێوێى گه‌رماوى ژووره‌كه‌یدا گیریخواردووه‌ و دواى ئه‌و ماوه‌یه‌ پۆلیسى شاره‌كه‌ فریاى كه‌وتووه‌ و له‌مردن ڕزگارى كردووه‌.

.

باسیان له‌وه‌ش كردووه‌، ژنه‌كه‌ له‌ته‌مه‌نى حه‌فتا ساڵیدایه‌ و خۆى به‌ته‌نها له‌ناوچه‌ى لیسته‌رى ئینگلته‌را ده‌ژى، كاتێك چووه‌ته‌ نێو بانێوىى گه‌رماوى ژووره‌كه‌یه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى خۆى بشوات به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئازار به‌ر لاقێكى كه‌وتووه‌ و بانێوكه‌ش به‌رزبووه‌ نه‌یتوانیوه‌ تێیدا ده‌ربچێت.

.

به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ڕۆژنامه‌ى میترۆى به‌ریتانى، كچێكى دراوسێیان كه‌ كارمه‌ندى ڕێكخراوێكى خێرخوازییه‌ هه‌ست به‌وه‌ ده‌كات ژنه‌ به‌ته‌مه‌نه‌كه‌ تووشى كێشه‌یه‌ك بووه‌، بۆیە كارمه‌ندانى ڕێكخراوه‌كه‌ى ئاگادارکردووەتەوە دواتر هه‌وڵێكى زۆر ده‌ده‌ن له‌ڕێگه‌ى ته‌له‌فۆنه‌وه‌ په‌یوه‌ندى به‌ژنه‌كه‌وه‌ بكه‌ن به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكیان ده‌ستناكه‌وێت.

.

دواتر کارمەندەکان پۆلیس ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌گه‌نه‌ شوێنى ڕوداوه‌كه‌، دواى شكاندنى ده‌رگاکه‌ ژنه‌ به‌ته‌مه‌نه‌كه‌ له‌مردن ڕزگار ده‌كه‌ن.

.

لاى خۆیه‌وه‌، وته‌بێژى پۆلیسى ناوچه‌كه‌ باسى لەوەکردووە “ئه‌فسه‌ره‌كان توانیویانه‌ ژنەکە ڕزگار بكه‌ن و به‌ئۆتۆمبیلى فریاكه‌وتن گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه و‌ ته‌ندروستیشى جێگیره،‌ به‌ڵام زۆر برسى بووه‌”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل