fbpx
Shadow Shadow

ژنه‌ پێشکەشکارە شۆخەکەی عەرەب کۆچی دوایی کرد..له‌ به‌رنامه‌یه‌كدا بۆ كورد گریا؟

15:19 پێنج شه‌ممه‌ 02 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد –

ئەمڕۆ، (پێنجشەممە 2ی کانونی دووەمی 2020)، نەجوا قاسم ژنە ڕۆژنامەوانی ناسراوی میدیای عەرەبی و پێشکەشکاری کەناڵی حەدەسی عەرەبی لە تەمەنی 52 ساڵیدا، کۆچی دوایی کرد.

.

له‌راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شی کەناڵی عەرەبییە و عەرەبیە حەدەسی سعودی، ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد :”بە دڵێکی پڕ لە ئازار و حەسرەتەوە هەواڵی مەرگی هاوڕێی ئازیزمان نەجوا قاسمتان پێڕادەگەیه‌نین کە لەماڵەکەی خۆیدا بەیانی ئەمڕۆ (پێنجشه‌ممه‌) لەشاری دوبەی کۆچی دوایی کرد”.

.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ :”شەوی ڕابردو لەکاتی خەودا نەجوا جەڵته‌ی دڵ لێی داوە و بەیانی له‌كاتێكدا دواكه‌وتووه‌ بۆ چوونه‌ سه‌ر ده‌وام، كاتێك هاوڕێكانی بۆ هه‌واڵپرسین ده‌چنه‌ شوقه‌كه‌ی بینیویانە گیانی لەدەستداوە”.

.

یه‌كه‌مین ده‌ركه‌وتنی نەجوا قاسم لەبواری میدیا له‌ ساڵی 2003 بوو ئه‌و كاته‌ی وەکو پەیامنێری مەیدانی کەناڵی موستەقبەل کاری دەکرد و ڕوماڵی ڕوداوەکانی جەنگی عێراق و ئەفغانستانی دەکرد.

.

نەجوا قاسم لە ساڵی 1968 لە لوبنان لە دایکبووە.

.

ماوەی 11 ساڵ لە کەناڵی موستەقبەل کاری کردوە.

.

لەساڵی 2004ەوە چووەتە کەناڵی عەرەبییەی سعودی.

.

لەساڵی 2006 نەجوا قاسم خەڵاتی باشترین پێشکەشکاری جیهانی عەرەبی وەرگرت.

.

کەناڵی عەرەبیە نەجوایان ناونابوو “پارچە کریستاڵ”، هەروەها ڕۆژنامەی ڕیازی سعودییه‌ش نازناوی”پەیامنێره‌ ئازاکەی جەنگ”ی لێ نابوو.

.

ساڵی 2011 هەڵبژێردراوە وەکو یەکێک لە سەد بەهێزترین ژنەکانی جیهانی عەرەبی لەلایەن ڕۆژنامەی ئەرەبیان بزنس.

.

لەساڵی 2012 خەڵاتی داهێنەری تەلەفزیۆنی وەرگرتووە.

.

ماوەی چەند ساڵێکیشە بەرنامەی (حدث الیوم) پێشکەشدەکات لەکەناڵی عەرەبیە حەدەس و بینەرێکی ئێجگار زۆری هەبووە لەجیهانی عەرەبیدا.

.

ئەو ڕۆژنامەوانە عەرەبە لە کوردستانیش هەواداری زۆری هەبوە و لەلای زۆرینەی میدیاکاران و بینەرانی کەناڵە عەرەبییەکان ناسراو بوە، هەروەها چاوپێکەوتنی لەگەڵ بەشێکی زۆر لە سەرکردەکانی کورد ئەنجام داوە.

.

لە یەکێک لە بەرنامەکانیشدا کە ڕۆژی 21ی ئاداری 2019 پێشکەشی کرد لەگەڵ هاووڵاتییەکەی کوردی ئێزدی دەدوێت و ئەویش باسی لەدەستدانی چەند ئەندامێکی خێزانەکەیی و فڕۆشتنی کچەکانی دەکات لەلایەن داعشەوە و لەو کاتەشدا نەجوا قاسم دەستدەکات بە گریان و نیگەرانی بەرامبەر بەو ڕەفتارە قێزەونانەی داعش دەردەبڕێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل