fbpx
Shadow Shadow

"ته‌رمه‌كه‌ى شێوێنراوه‌ و فڕێدراوەتە دارستانەوە"

ژنه‌ سه‌ركرده‌یه‌كى ئۆپۆزسیۆن ده‌ستدرێژیى ده‌كرێته‌ سه‌ر و دواتر ده‌كوژرێت

09:23 شه‌ممه‌ 16 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

میرى كلێر نیونغیرى، ژنه‌ سه‌ركرده‌ى ئۆپۆزسیۆنى بۆرندى دواى ئه‌وه‌ى ده‌ستدرێژى كراوه‌ته‌ سه‌ر كوژراوه‌، ته‌رمه‌كه‌شى له‌دارستانێكدا فڕێدراوه‌.

.

بەپێی ماڵپەڕى بى بى سى، میرى جێگرى ده‌ستە‌ى كاروربارى ژنان بووه‌ له‌ حزبى كۆنگره‌ى ئازادى ئۆپۆزسیۆنى بۆرندا.

.

به‌پێى وته‌ى به‌رپرسى كارگێڕى دارستانیى كیڤاندا كه‌ له‌باره‌ى ته‌رمى میریه‌وه‌ زانیارى به‌میدیاكان داوه‌، ته‌رمه‌كه‌ى له‌و دارستانه‌دا دۆزراوه‌ته‌وه‌ و قوڕگ و لاملى و ئه‌ندامى زاوزێى بریندار كراوه‌ و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ستداوه‌ و دواتریش ته‌رمه‌كه‌ى فڕێدراوه‌.

.

له‌كاردانه‌وه‌یه‌كیشدا وته‌بێژى حزبەکە، ڕوداوى كوشتنه‌كه‌ى بە شۆكهێنه‌ر ناوبرد و باسى لەوەکردووە، تا ئێستا نازانریت هۆكارى ئه‌و شێوازه‌ كوشتنه‌ چییه‌.

.

میرى خاوه‌نى چوار منداڵه‌ و دوێنێ ڕۆژى هه‌ینى به‌خاكسپێرداوه‌.

.

لاى خۆشیه‌وه‌، حزبى كۆنگره‌ى ئازادی ئیدانه‌ى ئه‌و توندوتیژیانه‌ى كرد كه‌ پێش هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى بۆ ساڵى 2020 ده‌كرێته‌ سه‌ر ئه‌ندامه‌كانیان، بە مه‌به‌ستى ترساندنیان.

.

پێشتریش ئه‌نجومه‌نى مافه‌كانى مرۆڤى سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هۆشداریدابوو لەو پێشیلكاریانه‌ى كه‌ له‌بۆرندا بەرانبەر به‌ئه‌ندامانى حزبى ئۆپۆزسیۆنى ئه‌و وڵاته‌ و خێزانه‌كانیان ده‌كرێت له‌لایه‌ن حكومه‌ت و حزبێكى ده‌سه‌ڵاتدارى بۆرنداوه‌.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل