Shadow Shadow

"داعش هۆکار بوو بۆ ئەوەى ببین بە چەکدار"

ژنانى دێرەزوور دەچنە ڕیزى هێزى ئەمنییەکانەوە بۆ پارێزگاریکردن لە ناوچەکەیان

12:35 پێنج شه‌ممه‌ 13 حوزه‌یران 2019
article image

ناس كورد –

له ‌چوارچێوه‌ى هێزه‌ ناوخۆییه‌كانى ئه‌نجومه‌نى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى دێره‌زور، ژنانى ناوچه‌كه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌زمونى ڕابردوویان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى ڕێكخراوى داعش چه‌كیان هه‌ڵگرتووه‌ و دەیانەوێت پارێزگارى لە ناوچەکە و خۆشیان بکەن.

.

ئاژانسى هاوار نیوز بڵاویكرده‌وه‌، هێزه‌ ناوخۆییه‌كانى دێره‌زوور ده‌ستیانكردووه‌ به‌ تۆماركردنى ناوى ئه‌و ژنانه‌ى كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ چوارچێوه‌ى هێزه‌ ئه‌منییەکان بە تایبەت ئاسایش‌ کاربکەن و وه‌ك هێزى چه‌كدارى ژنان پارێزگارى له‌ ئاسایشى ناوچه‌كانیان بكه‌ن، ئه‌ویش پاش ئه‌و ڕوداوانە دێت کە بەهۆى داعشەوە لە ناوەچەکە ڕویاندا.

.

به‌پێى هه‌واڵى ئاژانسه‌كه‌، له‌ 18 مانگى ڕابردوودا، شه‌ش ناوه‌ندى ناوتۆماركردنى ژنان بۆ بوون به‌ ئه‌ندامى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانى دێره‌زوور كراوه‌ته‌، تا ئێستا ژماره‌ى ئه‌و ژنانه‌ى ڕاهێنانیان پێكراوه‌ و چه‌كیان هه‌ڵگرتووه‌ گه‌یشتوەتە‌ 85 كه‌س.

.

بە گوێرەى ئاژانسەکە، ئه‌و ژنانه‌ى خۆیان له‌ ناوه‌نده‌كانى هاوكارى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى دێره‌زوور تۆمار ده‌كه‌ن، تێكه‌ڵ به‌پلانێكى په‌روه‌رده‌ى ده‌كرێن و ماوه‌یه‌ك له‌ سه‌ربازگه‌ى ناوچه‌كانیان مه‌شق و ڕاهێنانیان پێده‌كرێت.

.

فاتمه‌ ڕەحیل، یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ هاوار نیوزى ڕاگه‌یاندووه‌، ئه‌و زوڵم و سته‌مه‌ى چه‌كدارانى داعش به‌رامبه‌ر ئەوان‌ كردوویانه‌، هۆكار بوون بۆ هه‌ڵگرتنى چه‌ك وتیشی: “ئێمه‌ گه‌لێك ناخۆشی و سه‌ختیمان بینى، ئێستا كاتى ئه‌وه‌یه‌ خۆمان بپارێزین”.

.

هاوكات، نور حسێن، كه‌ ئه‌ندامێكى دیكه‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى ژنان له‌ دێره‌زوور ئاماژەى بەوەکردووە: “له‌سه‌ره‌تادا ئێمه‌ تووشى زۆر ئاسته‌نگى بوینه‌وه‌، به‌ڵام له‌ پاش ئه‌و مه‌شق و ڕاهێنانه‌ تایبه‌ته‌ى له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ پێمانكراوه‌، ئاسته‌نگییه‌كانمان تێپه‌ڕاندووه‌”.

.

هێزه‌ چه‌كداره‌كانى ژنان، له‌ زۆرێك له‌ كۆڵان و بازاڕه‌كانى دێره‌زوور بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ ده‌بینرێن، به‌شێك له‌و ژنانه‌ بازگه‌ى ئه‌منیان داناوه‌ له‌ به‌شێك له‌ شوێنه‌كانیش له‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌ پیاوه‌كان لێكوڵینه‌وه‌ى ئه‌منى ده‌كه‌ن.

.

.نە

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل