fbpx
Shadow Shadow

ژمارە تایبەتەکانی تابلۆی 'عێراق-هەڵەبجە' بە پارەی خەیاڵی دەفرۆشرێن

تابلۆى ژمارە 1988ى ساڵی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە نرخەکەى چەندە؟

14:07 چوار شه‌ممه‌ 26 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی هه‌ڵه‌بجه‌ چۆنییەتى فرۆشتنی ژماره‌ نایابه‌كانی تابلۆی عێراق-هه‌ڵه‌بجه‌ ڕادەگەیەنێت، هەروەها نرخی ژمارەی ساڵی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە “1988” ئاشکرا دەکات، کە جیاوازە لە نرخی تابلۆکانی دیکە.

.

حه‌سه‌ن عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ تایبەت بە ناس کوردی ڕاگه‌یاند: “لە سەرەتای مانگی داهاتوودا ژمارە تایبەتەکانی تابلۆی عێراق-هەڵەبجە دەخرێنە زیادکردنى ئاشكراوە بۆ فرۆشتن و نرخێکی تایبەت بۆ ژمارەکان دیاریکراوە”.

.

سەبارەت بە نرخی تابلۆکان وتی، ژمارە 1 نرخەکەی یەک ملیار دینارە، ژمارە 2 تا 9، 600 ملیۆن دینارى بۆ دیاریکراوە، ھەروەھا ژمارە 10 تا 99، بە 300 ملیۆن دینار دیاریکراوە و ژمارە 100 تا 999یش بە 200 ملیۆن دینارە، هەروەها ژمارە 1000یش بە 180 ملیۆن دینار دیاریکراوە.

.

بەڵام ئەو بەرپرسەى هاتووچۆ ئەوەى ئاشکراکرد، ژمارە 1988 کە ئاماژەیە بەساڵی کیمیابارانکردنی ھەڵەبجە، نرخەکەی بە 600 ملیۆن دینار داندراوە، کە لەچاو ژمارەکانى دیکە نرخێکى زۆرى بۆ داندراوە.

.

بەڕێوەبەری هاتووچۆی هەڵەبجە باسی لەوەشکرد، سەرجەمی داهاتی ئەو تابلۆیانە بۆ خزمەتی پارێزگای هەڵەبجە تەرخاندەکرێت، بەشێوەیەک 80٪ی بۆ سەرجەم کەرتەکانی پارێزگاکە تەرخاندەکرێت و 20٪یشی بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکە تەرخاندەکرێت.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل