fbpx
Shadow Shadow

"حکومەت تەرمى کوژراوەکان بە پارە دەداتەوە کەسوکاریان"

ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی ئێران لە هەڵکشاندان

09:30 پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ژمارەى شەهیدەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بەراورد بە شارەکانی دیکەی ئێران زۆر زیاترن، پێشێلکارییەکانی حکومەتی ئیرانیش دژ بە خۆپیشاندەران بەردەوامن، میدیاکانى وڵاتەکەش ئاشکرایانکردووە، “حکومەت تەرمى کوژراوەکان بە پارە دەداتەوە کەسوکاریان”.

,

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 21ی تشرینی دووەمی 2019، ئاژانسە میدیاییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران ڕایانگەیاندووە: “ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون، زۆر زیاترن لەو ژمارەى لەئێستادا حکومەت و ڕێکخراوە جیهانییەکان باسی دەکەن، هەروەها زیاتر لە هەزار کەسیش برینداربوون”.

,

بەپێی ئامارێکیش کە کەناڵی حوڕەی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە: “دوێنێ چوارشەمە لە نەخۆشخانەی ‘تەئمین ئیجتیماعی’ لە تارانی پایتەخت، 36 تەرم براونەتە دەرەوە و لە نەخۆشخانەکانی سەجاد کەرەج، ‌شەهرەیار و بەرز کەرەجیش ژمارەی تەرمى خۆپیشاندەرەکان گەیشتوەتە 118 کەس”.

,

حوڕە ئەوەشى خستوەتەڕو: “هێزەکانی سەر بە حکومەتی ئێران تەرمى خۆپیشاندەرە کوژراوەکانیان بەشێوەیەکی نهێنی لە نەخۆشخانەکانەوە گواستوەتەوە، بۆ ئەوەی ڕێژەی ڕاستەقینەی کوژراوەکان ئاشکرا نەبێت، کەسوکاری ئەو کوژراوانەش بیانەوێت تەرمى ڕۆڵەکانیان وەربگرنەوە، دەبێت پارەیەکی زۆر بدەن بۆ ئەوەی وەریانبگرنەوە”.

,

بەپێی زانیارییەکانی کەناڵەکە، هەر خێزانێک بڕی 40 ملیۆن تمەن کە دەکاتە نزیکەی یەک هەزار دۆلاری ئەمریکی لێوەردەگیرێت، لەبەرامبەر وەرگرتنەوەی تەرمێک، هەروەها بەهەموو شێوەیەکیش دانانى پرسە و باسکردنى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییکانیان لێ قەدەغە کراوە.

,

ئەو کەناڵە ئەمریکییە ئەوەشى ئاشکراکردووە: “حکومەتی ئێران دانی بەوەدا ناوە، تەنها 17 خۆپیشاندەر کوژراون، لەکاتێکدا بەپێی ئاماری ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی تا ڕۆژی چوارەمی خۆپیشاندانەکان 106 کەس کوژراون”.

,

هاوکات ماڵپەری ڕیکخراوی هەنگاو بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و  ئێران ئاشکرایکردووە: “تا ئێستا زۆرینەی تەرمی خۆپیشاندەرە کوردەکان کە شەهید بوون، نەدراوەتە بە خێزانەکانیان و ڕیگا نادەن پرسەشیان بۆ دابنێن”.

,

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئەوەشى ئاشکراکردووە، لەسەر ئاستی ئێران لە شارەکانی کرماشان و جوانڕۆ و مەریوان، ژمارەى قوربانییەکان لە خۆپیشاندانەکان زۆر زیاترن وەک لە شارەکانى تر، ئەوەشى خستوەتەڕو، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تا ئێستا 44 شەهید تۆمار کراون.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل