Shadow Shadow

هەزاران پەنابەری عێراقی و ئەفغانی و سڕبی دیپۆرت دەکرێنەوە

ژمارەی پەنابەران لە ئەڵمانیا زیادی کردووە

21:05 هه‌ینی 19 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

لە ساڵى 2018دا بەراورد بە ساڵى 2017، ژمارەى پەنابەران لە ئەڵمانیا بەرزبوونەوەی زۆرى بە خۆیەوە بینیوە، بەگوێرەى نوێترین ئامار زیاتر لە یەک ملیۆن و 300 هەزار پەنابەر لەو وڵاتە بوونیان هەیە، هەزاران پەنابەرى عێراقیش داواکانیان ڕەتکراوەتەوە و دیپۆرت دەکرێنەوە.

.

ئەمرۆ هەینی 19ى تەموز، نوسینگەی سەرژمێری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ئەو پەنابەرانەی کە ڕویانکردووەتە ئەڵمانیا و بە فەرمی تۆمار کراون، ژمارەیان لە ساڵی 2018 بە ڕێژەی 11% بەراورد بە ساڵی 2017 بەرزبوەتەوە، لە ئێستاشدا ژمارەی پەنابەرانی تۆمارکراو گەیشتوەتە یەک ملیۆن و 300 هەزار پەنابەر.

.

بەپێى ڕاگەیاندراوەکەی نوسینگەى سەرژمێری ئەڵمانیا، 190 هەزار کەس داواکانیان بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی لەلایەن حکومەتی ئەڵمانیاوە ڕەتکراوەتەوە، چاوەڕێش دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا دیپۆرت بکرێنەوە، زۆربەشیان هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی، ئەفغانی و سڕبین.

.

لە ساڵی 2014 بە فەرمانی ئەنگێلا مێرکڵ، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، سنوری ئەو وڵاتە بەڕوی پەنابەراندا کرایەوە، لە ماوەی چەند مانگێکدا ژمارەی ئەو کەسانەی کە داوای مافی پەنابەرێتیان کرد لەو وڵاتە  گەیشتە سەدان هەزار کەس.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل