fbpx
Shadow Shadow

ژمارەی قوربانیەكانی لافاوەكەی ئێران بەرزبوەوە

11:33 شه‌ممه‌ 06 نیسان 2019
article image

ناس كورد-

قوربانییەكانی ئەو لافاوەی كە ناوچە جیاوازەكانی وڵاتی ئێرانی گرتەوە لە دوو هەفتەی رابردوودا، بەرزبووەوە و بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئیرنا-ی ئێرانی”بەهۆی لافاوی دوو هەفتەی رابردووی ئێران 70 كەس گیانیان لەدەستدا”.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا، لەسەر زاری پیر حسێن كولیوند بەرپرسی رێكخراوی فریاگوزاری ئێران بڵاوی كردەوە “سەرەڕای ئەوەی بەهۆی لافاوەكەوە 70 كەس گیانیان لەدەستداوە، 791 كەسی دیكە برینداربوون كە 45 كەسیان هێشتا لەنەخۆشخانەكانن.

بەوتەی ئەو بەرپرسەی رێكخراوی فریاگوزاری زۆرترین ئەو ناوچانەی كە بەهۆی باران بارین و لافاوەوە زیانیان پێگەیشتووە پارێزگای فارس بووە لەباشوری رۆژئاوای وڵاتی ئێران كە تەنها لەو ناوچەیە 23 كەس گیانیان لەدەستداوە.
لەرۆژی 19ی ئادارەوە شەپۆلێكی بەهێزی باران بارین و لافاو زۆرینەی ناوچەكانی ئێرانی گرتەوە و بەپێی ئامارەكانی حكومەتی ئێران بەهۆی لافاوی ئەو دوو هەفتەیە نزیكەی 12 هەزار كیلۆمەتر لەرێگەی هاتوچۆ و نزیكەی لەسەدا 36ی تۆڕی رێگە و بانی ئەو وڵاتە، زیانی پێگەیشتووە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل