fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە

16:57 سێ شه‌ممه‌ 28 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

لیژنەی تەندروستی نیشتیمانی چین ڕایگەیاند، ژمارەى توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە و تائێستا نزیکەى پێنج هەزار کەس توشى ڤایرۆسەکە بوون.

،

لیژنەی تەندروستی نیشتیمانی چین ئەمڕۆ (سێشەممە) لە ڕایگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند “ژمارەى توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە و تائێستا 4515 کەس بە گوێرەی ئامارەکانی  وەزارەتی تەندروستی چین گیرۆدەی نە خۆشییەکە بوون”.

،

ئاماژەی بەوەشکردووە  کە ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لە دەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ 106 کەس.

،

هاوکات کۆمپانیایەکی گشتی گواستنەوە لە پەکینی پایتەختی چین ڕایگەیاند، زۆربەی خزمەتگوزارییەکانی گواستنەوە بۆ هەرێمی هوبی ڕادەگرێت کە بە هەمان شێوەی شارەکانی دیکە ڤایرۆسەکەی تیادا دەرکەوتووە.

،

لەلایەکی دیکەوە ئەمەریکا و کۆمەڵێک وڵاتی دیکە ئامادەکارییان دەستپێکرد بۆ هێنانە دەرەوەی هاوڵاتیانیان لەو شارە داخراوەدا کە ناوەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەیە.

،

بە گوێرەی لیژنەی تەندروستی نیشتیمانی چین لەو 25 کەسەی کە ڕۆژی سێشەممە توشی ڤایرۆسەکە بوون، کەسێکیان لە پەکینی پایتەختە و 24 کەسەکەی دیکە لە هەرێمی هوبین.

،

کونسوڵخانەی ئەمەریکاش لە شاری ووهانی، خۆیان ئامادە دەکەن بۆ ئەوەی لەڕێی فڕۆکەوە دیبلۆماتکارەکانیان و هەندێک هاوڵاتی ئەمەریکی دیکە لە شارەکە دەربهێنن. هەروەها ژاپۆن و کۆریای باشووریش لەم هەفتەیەدا فڕۆکە دەنێرن بۆ ووهان.

،

هاوکات ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دوێنێ، دووشەممە، تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند:”بە بەردەوامی لە پەیوەندیدان لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی چین بۆ گواستنەوەی 63 خوێندکاری عێراقی کە لە زانکۆکانی شار ووهانی ئەو وڵاتە دەخوێنن و لە ئێستادا گیریان خواردوو، بڕیاریشە لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا فڕۆکەیەکی تایبەت سەر بەهێڵی ئاسمانی عێراقی لەگەڵ ستافێکی پزیشکی پسپۆرەوە بگاتە پایتەختی وڵاتی چین”.

،

وڵاتانی فەڕەنسا و مەنگۆلیا و وڵاتانی دیکەش هەمان پلانیان هەیە بۆ دەرهێنانی هاوڵاتیانیان لە شارەکەدا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل