fbpx
Shadow Shadow

ژمارەی ئەو هێزە سەربازییە ڕوسییانە ئاشکرا دەبێت کە چونەتە ڕۆژئاوای کوردستان

11:57 هه‌ینی 01 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ڕوسیا سەدان پۆلیسی سەربازیی بە مەبەستی هەماهەنگی لەگەڵ تورکیا، بۆ چاودێری ئەو ناوچانەی هێزە کوردییەکان لێکشاونەتەوە ناردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان.

,

ئەمڕۆ هەینی 1ی تشرینی دووەمی 2019، ئاژانسی سپۆتینگی ڕوسی ڕایگەیاندوە: “دوای ڕێککەوتنەکەی ڕوسیا و تورکیا فەرماندەیی سوپای ڕوسیا، 300 پۆلیسی سەربازیی ڕوسی بە 20 ئۆتۆمبێلی گوێزەرەوەی سەربازییەوە لە باکوری سوریا بڵاوکردووەتەوە”.

,

سپۆتینگ ئاماژەی بەوەشکردووە: “ئەو هێزە پۆلیسییە ڕوسییە لەگەڵ هێزەکانی تورکیا، بە هاوبەشی گەڕانی هاوبەش ئەنجام دەدەن لەو ناوچە سنوریانەی کە هەسەدە و یەپەگە لێی کشاونەتەوە”.

,

ئاماژە بەوەشکراوە، لە نیوەڕۆى ئەمڕۆوە گەڕێکی گەڕانە هاوبەشەکەى تورکیا و ڕوسیا دەستپێدەکات، کە بە درێژایی 150کم لە نۆ ناوچەی باکوری سوریا ئەنجامیدەدەن، سەرجەم گەڕانەکەش ماوەی پێنج کاتژمێر دەخایەنێت.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل