fbpx
Shadow Shadow

ژمارەی ئەندامانی پەرلەمانى عێراق کەمدەکرێتەوە

13:35 دوو شه‌ممه‌ 11 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد –

 

سەرۆک کۆماری عێراق پێشنیازیکردووە یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق چەند گۆڕانکارییەکی تێدابکرێت و بەپێی یەکێک لە پێشنیازەکانیش ژمارەى ئەندامانى پەرلەمان کەمدەکرێتەوە.

.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە بەغدا بە ناس کوردی ڕاگەیاند “ئەمرۆ دوشەممە، 11ی تشرینی دووەمی 2019، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق پڕۆژە یاسایەکی پێشکەشی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە کە تایبەتە بەچەند پێشنیازێکی سەرۆک کۆمار بۆ گۆڕانکاریکردن لە یاسای هەڵبژاردنەکان و سیستەمی پەرلەمان”.

.

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، پێشنیازێکى پڕۆژەکە تایبەتە بە کەمکردنەوەى ئەندامانی پەرلەمانی عێراق بەڕێژەى 30%، واتە لە 329 پەرلەمانتارەوە دەکرێت بە نزیکەی 230 پەرلەمانتار.

.

هەر لە پڕۆژە یاساکەدا هاتووە کە تەمەنی یاسایی بۆ خۆکاندیدکرن بۆ بوونە ئەندامى پەرلەمان کەمدەکرێتەوە بۆ تەمەنی 25 ساڵی.

.

لەپڕۆژەکەی سەرۆک کۆماردا داواکراوە کە دوبارە پەیکەرێکى نوێ بۆ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دابنرێت، کە کۆمەڵێک دادوەر و شارەزای یاسا و هەڵبژاردن بەڕێوەی ببەن و دوربێت لە دەستێوەردان و پشکپشکێنەى حزبی.

.

بڕیاریشە لە چەند ڕۆژی داهاتودا لیژنەی هەموارکردنەوەی دەستور لەگەڵ چەند نوێنەرێکی نەتەوە یەکگرتووەکان پێکەوە تاوتوێى پێشنیازەکان لەکارەکانی لیژنەی هەمواری دەستور بکەن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل