fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ژمارەیەک کاتیۆشا بنکەی سەربازیی تاجییان کردە ئامانج.. پنتاگۆن زانیاری ئاشکرا دەکات

22:29 سێ شه‌ممه‌ 14 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

چەند کاتژمێرێک لەمەوپێش ژمارەیەک موشەکی کاتیۆشا بنکەی سەربازیی تاجیان لە بەغدا کردە ئامانج کە هێزی ئەمریکای تێدا جێگیرکراوە و هیچ زیانێکی نەبوو.

.

ئەمشەو سێشەممە، 14ی کانونی دووەمی 2020، تۆڕی ڕاگەیاندنی جەنگی سەر بە سوپای عێراق هێرشەکەى پشتڕاستکردەوە و ئاماژەى بەوە کرد کە “هیچ زیانێکی نەبووە” هەرچەندە ژمارەی کاتیۆشاکان و زانیاری زیاتری ئاشکرا نەکرد.

.

هاوکات نوسینگەی ڕاگەیاندنی پنتاگۆن جەختیکردەوە لە کەوتنەخوارەوەى چەند کاتیۆشایەک لە “دووری دوو کیلۆمەتر لە بنکەکە کە هیچ زیانێکی گیانی لە ڕیزی سەربازانی ئەمریکیدا نەبووە.”

.

لەماوەى ڕابردوودا چەند بنکەیەکی سەربازی ئەمریکی ڕوبەڕوی هێرشی کاتیۆشا بوونەوە، یەکێک لە هێرشەکان کرایە سەر سەربازگەی کەی وەن لە کەرکوک و بووەهۆی کوژرانی کارمەندێکی گرێبەستی ئەمریکی.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل