ناس کورد
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ئاشکرایکرد، نزیكەی 150 پەنابەری عێراقی کە زۆربەیان کوردن لە زیندانەكانی توركیا داوای بە هاناوەچوون دەكەن.
.
كوردە یەشار، نوێنەری دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران لە تورکیا ڕایگەیاند، ئەو پەنابەرانە داوا دەكەن ئازاد بكرێن و بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان و شارەکانی دیکەی عێراق.
.
بەپێی قسەکانى کوردە یەشار، باڵیۆزخانەی عێراق لە توركیا بەهۆی ئەو فشارە زۆرەی لەسەریانە كارێكی ئەوتۆیان بۆ ئەو هاوڵاتییانە نەكردووە.
.
جگە لەوە، لە نێو بەندکراوەکاندا خەڵكی سلێمانی، هەولێر، ڕانیە و ژمارەیەک لە شارەکانی عێراقیشی تێدایە.
.
لای خۆیەوە، ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بە ناس کوردی ڕاگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتودا نوێنەری ڕێكخراویان دەگەڕێتەوە توركیا و هەوڵی چارەسەركردنی كێشەی ئەو پانەبەرە بەندکراوانە دەدات.
.