Shadow Shadow

واژوویان کۆکردووەتەوە لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان لێکۆڵینەوە بکات

ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق داوای لێکۆڵینەوە لە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکەن

17:00 چوار شه‌ممه‌ 31 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی عێراق، واژوویان کۆکردووەتەوە بۆ ئەوەی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان لەسەر ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم، لێکۆڵینەوە لە حکومەتی عێراق بکات.

.

بەپێی بەڵگەنامەیەک دەست ناس کورد کەوتووە، 15 پەرلەمانتاری فراکسیۆنە عەرەبییەکانی ناو ئەنجوومەنی نوێنەران، واژوویان لەسەر داواکارییەک کردووە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە بکرێت لە سەر ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کە لە بڕگەی 10ی یاسای بودجەدا ئاماژەی پێکراوە.

.

بەپێی ئەو بڕگەیەی یاسای بودجە، پێویستە حکومەتی هەرێم وردەکاری تەواوی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بکات، بەڵام تا ئێستا زانیارییەکانی نەناردووە.

پێشتریش هوشیار عەبدوڵڵا پەرلەمانتاری گۆڕان لە ئەنجوومەنی نوێنەران ئەم بابەتەی ورووژاند و داوای لە وەزارەتی دارایی عێراق کردبوو لەوبارەوە ڕوونکردنەوە بدات.

.

هودا سەجاد، پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی نەسری سەر بە حەیدەر عەبادی، سەرپەرشتی کۆکردنەوەی واژووەکانی کردووە.

.

پەرلەمانتارانی سەر بە حەیدەر عەبادی و نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانانی پێشووی عێراق، چەند جارێک هەوڵی دروستکردنی گرفتیان بۆ ڕەوانەکردنی بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان داوە، بەڵام تا ئێستا بێ ئەنجام بوون.

.

هەر لەو چوارچێوەدا ئەمڕۆ هەریەکە لە وەزیری دارایی  و وەزیری نەوتی عێراق لەگەڵ لیژنەی نەوت و دارایی و ژمارەیەک پەرلەمانتار کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامداوە و تێیدا پرسی ڕەوانەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم باسکراوە.

ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق داوای لێکۆڵینەوە لە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکەن

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل