Shadow Shadow

ژمارەیەک پاسدار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژران

23:47 سێ شه‌ممه‌ 09 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

لە هێرشێکی چەکدارییدا ژمارەیەک پاسداری ئێران لە شاری پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستان کوژران.

.

بەپێی میدیاکانی ئێران، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 9ی تەمموزی 2019، ژمارەیەک چەکدار هێرشیان کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلێکی سوپای پاسداران و بەهۆیەوە سێ پاسدار کوژراون و یەکێکی تریش برینداربووە.

.

ڕووداوکە لە نزیک تێرمیناڵی پیرانشار روویداوە، ڕاستەوخۆ چەکدارەکان هەڵهاتوون، هاوکات هیچ لایەک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

.

بەپێی میدیا ئێرانییەکان، یەکێک لە کوژراوەکان پلەی سەربازییەکەی عەقید بووە، جگەلەوە هێزەکانی حزبی دیموکراتیان بەئەنجامدەری هێرشەکە تۆمەتبار کردووە.

 

 

 

 

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل