Shadow Shadow

فەرمانبەرانی هەرێم لە دادگای فیدراڵی سکاڵا دژی حکومەت تۆمار دەکەن

21:48 یه‌ك شه‌ممه‌ 07 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

ژمارەیەک پارێزەری خۆبەخش، بەبریکاری فەرمانبەرانی هەرێم، لە دادگای فیدراڵی عێراق، سکاڵا دژی دابەشنەکردنی ئەو مووچانەی کە بەغدا ناردویەتی و حکومەتی ھەرێم دابەشی نەکردووە، تۆمار دەکەن.

.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی حوزەیرانی 2019، حاکم شێخ لەتیف یاساناس، لە نوسینێکدا لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک ئاشکرای کرد سکاڵایەک بە ناوی فەرمانبەرانی هەرێم لە دادگای فیدڕاڵی عێراق تۆمار دەکەن.

.

حاکم شێخ لەتیف ڕایگەیاندووە، “15 پارێزەر ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بە خۆبەخش و بێ ھیچ کرێیەک، سکاڵاکە لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق تۆمار بکەن، تا ئێستاش ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانبەر وەکالەتیان بۆ ئەو پارێزەرانە کردوەتەوە.”

.

حاکم شێخ لەتیف داوا لەو فەرمانبەرانە دەکات کە بەنیازن سکاڵا دژی حکومەتی هەرێم تۆمار بکەن، تا ڕۆژی 20ی تەمموز سەردانی دادنوسەکان بکەن وەکالەت بۆ ئەو پارێزەرانە بکەنەوە.

.

ئاشکراشیکردووە، لە 21ی تەموزدا شاندی پارێزەران بەڕێدەکەون بۆ بەغدا بۆ تۆمارکردنی داواکە.

.

پێشتر حاکم شێخ لەتیف ئاماژەی بەوەدابوو دادگای فیدڕاڵی عێراق تەنیا سکاڵا لەوکەسانە وەردەگرێت کە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە دۆسیەکانەوە هەبێت، ئەوەش وەک ئەو هەوڵانە ژمارەیەک پەرلەمانتار بۆ تۆمارکردنی سکاڵا ئەنجامیاندا.

.

هاوکات لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا، لەسەر هەمان دۆسیە داواکاری گشتی عێراق وەلامی سکاڵایەکی غالب محەمەد پەرلەمانتاری کوردی لە بەغدا دایەوە دۆسیەکەشی ڕەوانەی داواکاری گشتی هەرێم لە هەولیر کرد.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل