fbpx
Shadow Shadow

گومان لە زیادبوونى سامانەکانیان دەکرێت "بەشێوەى ناڕەوا"

ژمارەیەک وەزیر و پەرلەمانتارى پێشووى هەرێم “ڕەوانەى لێکۆڵینەوە دەکرێن”

13:33 سێ شه‌ممه‌ 28 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

سەرۆکى دەستەى دەستپاکى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، ئەگەر زۆرە ژمارەیەک وەزیر و پەرلەمانتارى پێشوو لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت، چونکە “گومانى جددى هەیە لەبارەى زیادبوونى سەروەت و سامانەکانیان”.

.

حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکى دەستەى دەستپاکى هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ (سێشەممە) لەدیدارێکدا لەبارەى هەنگاوەکانى چاکسازیی لە هەولێر ڕایگەیاند، توانیویانە فۆڕمى ئاشکراکردنى سەروەت و سامانى وەزیر و پەرلەمانتارانى پێشوو بەراورد بکەن و کۆمەڵێک حاڵەت هەیە گومانى جددیان لەسەرە، لەبارەى زیادبوونى سەروەت و سامانەکانیان.

.

وتیشى”دواى لێپرسینەوە لە خاوەکانیان ئەگەر زۆرە ڕەوانەى فەرمانگەى لێکۆڵینەوەکان بکرێن، بەتۆمەت و گومانى زیادبوونى سەروەت و سامان بەهۆى دەستکەوتى ناڕەواوە”.

.

حاکم ئەحمەد باسى لەوەکرد، ڕەنگە ئەوە تەنها سەرەتایەک بێت بۆ چاکسازیی، هەرێم پێویستى بە چاکسازییەکى گشتى هەیە و پێویستە دامودەزگاکان چالاک بکرێن، گەندەڵى یەکێکە لە پەتاکان و هەڕەشەیەکى گەورەیە.

.

جەختیکردەوە، بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى پێویستى بە ئیرادەى چاکسازیی و داڵدەنەدانى گەندەڵکارانەوە هەیە.

.

وتیشی “لەم کابینەیەدا دوو کەیسى گەندەڵیمان بۆ هاتووە کە لەلایەن وەزیرى داراییەوە بووە، حکومەت دەبێت دەستپێشخەربێت بۆ ڕەوانەکردنى کەیسەکان، چونکە دەیان کەیس هەیە و ڕەوانەى دامودەزگاکان نەکراون”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل