fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

"سوننەکان ڤیتۆیان لەسەرى نییە"

ژمارەیەک وەزیرى کابینەکەى عەلاوى “دەنگیان لەسەر دەدرێت”

09:51 سێ شه‌ممه‌ 18 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی سائرونی سەر بە ڕەوتی سەدر، ڕایگەیاند “لەم هەفتەیه‌دا، ژمارەیەک لە وەزیرەکانی کابینەکەی محه‌مه‌د تۆفیق عەلاوی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە دەنگیان لەسەر دەدرێت”.

 .

عەلی لامی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائرون لە ڕەوتی سەدڕ، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد “بڕیارە لەم هەفتەیه‌دا پەرلەمانی عێراق لە کۆی 22 وەزیر لەکابینەکەی عەلاوی، دەنگ لەسەر 19 وەزیریان بدات”.

.

لامی، روونیكرده‌وه‌، لە سەدا 90ی لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە نێوانیاندا هاوپەیمانی فەتح،سائرون،نەسڕ و ڕەوتی حیکمە، دەسەڵاتیان داوەتە عەلاوی بۆ ئەوەی کەسایەتی شیاو دیاری بکات بۆ کابینە وەزارییەکەی”.

.

پەرلەمانتارەکەی سائرون ئەوەشی خستووەتە ڕوو، عەلاوی سێ جار لەگەڵ محەمەد حەلبوسی کۆبووەتەوە، پێکهاتەی سونەکانیش بەشێوەیەکی کارا لە حکومەتەکە عەلاوی بەشداردەبن و تائێستا هیچ ڤیتۆیەکیان نییە.

.

بەپێى وادەى دەستوری، عەلاوى یەک مانگى لەبەردەمدایە بۆ پێشکەشکردنى کابینەکەى به‌واتای تا 2ی ئاداری 2020، تائێستاش پەرلەمانى عێراق کە لە پشودایە وادەى کۆبونەوەى بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر کابینەى حکومەت رانەگەیاندووە.

.

رۆژى شەممەى ڕابردو محەمەد تۆفیق عەلاوى ئاشکرایکرد کە لە ماوەى چەند رۆژێکدا پێکهاتەى حکومەتەکەى پێشکەش دەکات و بەڵێنى ئەوەشى دابوو کە کابینەکەى سەربەخۆ بێت و دەستوەردانى لایەنە سیاسیەکانى تێدا نەبێت.

.

عەبدولئەمیر دوبی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی سادقون لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە حکومەتەکەی عەلاوی ڕایگەیاند “حکومەتەکەی عەلاوی هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدیدا نییە، هەردووکیان هەمان کارنامەیان هەیە”.

.

دوبی، ئاماژەی بەوەکرد، ئەو لایەنانەی داکۆکی لە حکومەتەکەی عەلاوی دەکەن ڕاست ناکەن و دوو ڕوون”.

.

وتیشی “بە بڕوای من عەلاوی ناتوانێت لە ماوەی شەش مانگی داهاتودا هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدات”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل