Shadow Shadow

ژمارەیەک لە ئەندامى کۆنگرێسى ئەمریکا داواى سەپاندنى سزا بەسەر تورکیادا دەکەن

22:15 هه‌ینی 12 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

ژمارەیەک لە ئەندامى کۆنگریسى ئەمریکا لە هەردوو پارتى  دیموکرات و کۆمارى، داوا لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا دەکەن، سزا بەسەر تورکیادا بسەپێنێت.

.

ئەو ئەندامانەى کۆنگرێسى ئەمریکا، لەو بڕوایەدان، ئەردۆگان هاوبەشییەکى مەترسیدارى لەگەڵ پووتین هەڵبژاردووە.

.

داواکارى ئەو ئەندامانەى کۆنگرێسى ئەمریکا لە کاتێکدایە کە ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12ی ته‌مموزی 2019، وه‌زاره‌تى بەرگری توركیا ئاشكراى كرد، یه‌كه‌م كاروانى به‌شه‌كانى سیستمى به‌رگرى ئێس 400ى ڕووسى گه‌یشتونه‌ته‌ توركیا و له‌چه‌ند ڕۆژى داهاتوتریشدا هه‌موو به‌شه‌كانى تریشى ده‌گه‌ن، به‌وه‌ش ده‌توانن به‌ته‌واوى سیستمه‌كه‌ جێگر بكه‌ن.

.

میدیاکانی تورکیا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دیمەنی گەیشتنی سیستمەکەیان گواستەوە، کە لە ڕێگەی چەند فڕۆکەیەکی بارهەڵگرەوە بۆ ئەنقەرە گوازرایەوە.

.

به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان رووسیا و توركیا، له‌ قۆناخی یه‌كه‌مدا سیسته‌مه‌كه‌ راده‌ست ده‌كرێت و له‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت و له‌ چەند ناوچەیەکی باكووری كوردستان جێگیر ده‌كرێت.

.

هاوکات پسپۆڕە ڕووسەکان بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک لە تورکیا دەمێننەوە تا سیستمەکە بە تەواوی جێگیری دەکرێت.

.

پیشتر ئەمریکا چەند جارێک هۆشداری بە تورکیاداوە کە لە کڕینی سیستمەکە پاشگەز بێتەوە بە پێچەوانەوە سزا دەدرێت.

.

لەگەڵ ئەوەشدا مانگى ڕابردوو كۆنگرێسى ئه‌مریكا بڕیارى سه‌پاندنى سزاى قورسى به‌سه‌ر توركیادا په‌سه‌ند كرد و داواشى له‌تڕه‌مپ كرد سزاى توند به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنیت ئەگەر له ‌كڕینى سیستمى ئێس 400 ى ڕووسى پاشگه‌ز نه‌بێته‌وه‌.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل